یەپەسە لە مێرسین چالاکی کرد

یەکینەکانی تۆڵهەڵدانی شەهید بۆتانی یەپەسە لە مێرسین کارگەیەکیان سوتاند.

لە راگەیەندراوێکی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) هاتووە: "یەکینەکانی تۆڵهەڵدانی شەهید شەرڤان بۆتانی یەپەسە ٣٠ی ئاب بە شەو دەوروبەری کاتژمێر١:٠٠ کارگەی ئەی ١٠١ی لە یەنیپازاری مێرسینیان دایەبەرئاگر".

رۆژی ١ی ئەیلول رۆژی ئاشتی جیهانی کە رۆژێکی تێکۆشانە، لە هەموو گەلانی بندەست پیرۆز بێت. گەلی کورد بە تێکۆشانی خۆی بەرامبەر بە ئەردۆغانی فاشیست و کۆلۆنیالیست سەری دانەنەواندووە. سەرمایەی رژێمی ئەردۆغان لە هەر شوێنێک بێت لەلایەن ئێمەوە دەکرێتە ئامانج".