هاوڵاتیانی ئێرانی کە لە تورکیا دەژین چالاکیان بۆ پشتگیری لە راپەرینی گەل ئەنجامدا
ئەو ئێرانیانەی لە تورکیا دەژین، کوشتنی ژینا ئەمینیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەستەنبوڵ شەرمەزار کرد.
ئەو ئێرانیانەی لە تورکیا دەژین، کوشتنی ژینا ئەمینیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەستەنبوڵ شەرمەزار کرد.
راپەرین لەدژی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی بەناو ئەخلاقی ئێرانەوە بەردەوامە. ئەو ئێرانیانەی لە تورکیا دەژین کوشتنی ژینا ئەمینیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەستەنبوڵ شەرمەزار کرد.
پۆلیس چالاکوانانی گەمارۆدا و بە قەڵغانەکانیان رێگریان کرد لە باڵیۆزاخانەی ئێران نزیک ببنەوە. لە چالاکیەکەدا بێوەستان دروشم لەدژی رژێمی ئێران دەگوترانەوە و پارەی ئێرانیان دڕاند و چالاکوانان قژیان بڕی.
ئێرانیان گۆرانی 'بەرایە' کە لە ئێران قەدەغەکراوە وتەوە و بە سەماکردن رژێمی فاشیستیان شەرمەزار کرد.
ف.ق