ئێشکگریی ئازادیی ئەم هەفتەیە لەلایەن گروپێک لە کاسلەوە بەڕێوەدەچێت

ئێشکگریی ئازادی ماوەی ١١ ساڵە لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، ئەم هەفتەیە ئێشکگرییەکە لەلایەن گروپێک لە کاسلەوە بەڕێوەدەچێت.

ئێشکگریی ئازادی لەلایەن دەستپێشخەریی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکردووە و ئێستا ئێشکگرییەکە لە هەفتەی ٥٣٨ دایە.

هەموو هەفتەیەک گروپێک لە کوردستانیان و دۆستانیان لە ئەوروپا بەشداری لەو چالاکییەدا دەکەن و بەڕێوەی دەبەن. چالاکوانانی ئەم هەفتەیە لە شاری کاسلی ئەڵمانیاوە هاتوون و پێکهاتوون لە سەرهاند ئاکاد، لەیلا کاسل و ئەحمەد باشور.

سەرهاند ئاکاد وتەبێژی گروپەکە رایگەیاند، ماوەی ١١ ساڵە لە بەردەم بینای ئەنجومەنی ئەوروپا دا ئێشکگری دەکەن و وتی: "دامەزراوە ئەوروپییەکان لە دژی گۆشەگیری خۆیان کەڕ و لاڵ کردووە. سی پی تی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەردانی ڕێبەرەکەمانی کرد، بەڵام زانیاری لەبارەیەوە بڵاو ناکاتەوە. ئێمە چەندین مانگە نەمانتوانیوە زانیاری لە ڕێبەرەکەمان وەرگرین. پێویستە هەموو گەنجان بە بەشداری لە چالاکیی ئێشکگریی ئازادی خاوەنداری و پشتیوانی لە رێبەرەکەیان بکەن".

لەیلا کاسل-یش ڕایگەیاند، ئەوان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکیی ئێشکگریدان و وتی: "هەموومان دەزانین تاوەکو رێبەرەکەمان ئازاد نەبێت ناتوانین ئازاد بین. ڕێبەرایەتی ئێستا لە ئێمە زیاتر لە زیندان خۆڕاگری دەکات. پێویستە هەموو کورد لێرە کۆببنەوە. هیوادارم ئێشکگری ئازادی مسۆگەری و گەرەنتی ئازادی گەلەکەمان و ڕێبەرەکەمان بکات. ئازادبوونی گەلی کورد بە مانای ئازادیی گەلانی ستەمدیدەیە لە سەرانسەری جیهانە، چونکە پارادایمی ڕێبەرمان بۆ هەموو گەلە چەوساوەکانە. پێویستە هەموو گەل لە پشت ئەم پارادایمە بوەستنەوە و پشتیوانیی لێ بکەن".

ژ.ت