ئەو فیداکارانەی گۆشەگیرییان شەرمەزارکرد لە دویسبۆرگ یادکرانەوە
ئەو شەهیدانەی لەنێوان تشرینی دووەمی ٢٠١٨ تا ئایاری ٢٠١٩ دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی فیداکارییان ئەنجامدا، لە دویسبۆرگ یادکرانەوە.
ئەو شەهیدانەی لەنێوان تشرینی دووەمی ٢٠١٨ تا ئایاری ٢٠١٩ دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی فیداکارییان ئەنجامدا، لە دویسبۆرگ یادکرانەوە.
زوڵکوف گەزەن، ئایتن بەجەت، مەعسوم پامای، ئوگور شاکار، زەهرا ساغلەم، سیراچ یوکسەک، مەدیا چنار، ئومێد ئاجار، یۆنجا ئاکیجی، ئەنڤەر چەلیک، لەنێوان تشرینی دووەمی ٢٠١٨ تا ئایاری ٢٠١٩ بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی فیداکارییان ئەنجامدا، لە دویسبۆرگ یادکرانەوە.
نوێنەری دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو)، بەڕێوەبەرانی دەکتەم، بنەماڵەی شەهیدان و ژمارەیەک کوردستانی، بەشداری مەراسیمی یادکردنەوەکە بوون لە ناوەندی چاندی دیموکراتیکی کورد لە دویسبۆرگ.
لە هۆڵی چالاکییەکەدا پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، شەهیدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز و وێنەی فیداکاران هەڵواسرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، هاوسەرۆکی دەکتەم لە دویسبۆرگ، یەڵماز ڕۆنی، نوێنەری کۆماو، قسەیان کرد.
پاشان بەناوی تەڤگەری ژنانی کورد، نودا ئامەد، ئاماژەی بەوە کرد، ئەو فیداکارانە بۆ هەمیشە لە مێژووی تێکۆشانی کوردستاندا بەڕێزەوە یاد دەکرێنەوە.
نودا ئامەد، ڕوونی کردەوە، بە گرانکردنی هەلومەرجی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، شەڕی سڕینەوە و لەناوبردنی گەلی کورد دەسەپێنرێت، دووپاتی کردەوە، دەبێت تێکۆشانێکی کاریگەری دژی گۆشەگیری ئەنجام بدرێت.
پاشان باوکی ئومێد ئاجار، کە بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەردانی ئەردۆگان بۆ ئەڵمانیا شەهید بوو، قسەی کرد.
یادکردنەوەکە بە پیشاندانی سینڤیزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی چەکدار جانفیدا مەد (ئەنڤەر چەلیک) و ئومێد ئاجار بەردەوام بوو. پاشان ئامادەبووان بە چەپڵەوە درووشمی "شەهید نامرن"یان بەرزکردەوە.