ئەو ژنە زیندانیانەی کە ئەشکەنجە دران، دورخرانەوە
ئەو ژنە زیندانیانەی لە زیندانی ژنانی جۆری ئێڵ لە ناوچەی پانۆس، بە شێوازی بەستنەوەی بەراز ئەشکەنجە درابوون، بۆ زیندانە جیاجیاکان دوورخرانەوە.
ئەو ژنە زیندانیانەی لە زیندانی ژنانی جۆری ئێڵ لە ناوچەی پانۆس، بە شێوازی بەستنەوەی بەراز ئەشکەنجە درابوون، بۆ زیندانە جیاجیاکان دوورخرانەوە.
ئەو ژنە زیندانیانەی ڕۆژی ٣١ی ئابی ٢٠٢٣، لە زیندانی جۆری ئێڵ لە ناوچەی پانۆسی سەر بە ئاگری بە شێوازی بەستنەوەی بەراز ئەشکەنجە درابوون، بۆ زیندانە جیاجیاکان دوورخرانەوە.
بە پێی زانیاریەکان مزگین کایتبەی بۆ زیندانی داخراوی ژنانی قەیسەریە و لالە کابیشەن-یش بۆ زیندانی ژنانی تارسوس دورخراونەتەوە.
لقی وانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیھەدە) لەسەر ئەشکەنجەدانی دڕندانەی ژنان ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە و تێیدا ڕایگەیاندبوو، بەرپرسە باڵاکانی ئیدارەی زیندانەکە بۆ ئەشکەنجەدانی ئەو زیندانیانە شێوازی 'بەستنەوەی بەراز'یان بەکارهێناوە.
ژنە زیندانییەکان ڕایانگەیاندووە، گرووپێکی ٤٠ کەسی لە پاسەوانەکانی زیندان بۆ ماوەی نزیکەی ٤٠ خولەک ئەشکەنجەیان داون، پاشان بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر بە پەیڕەوکردنی شێوازی 'بەستنەوەی بەراز' لە ژووری دەستبەسەرکردندا بەستوویانەتەوە.
ژ.ن