ئیشکگریی لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لە ٧٣هەمین ڕۆژیدایە

ئیشکگریی لەدژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ کە لەگەڕەکی بیۆغڵو دەستیپێکردبوو، لە ٧٣هەمین ڕۆژیدا بەردەوام بوو.

ئیشکگریی دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل

لە ئیشکگرییەکەدا کە هێزەکانی ڕەنج، ئاشتی و دیموکراسی لە گەڕەکی بیۆغڵوی ئەستەنبوڵ لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ دەستیان پێکردبوو لە ٧٣ هەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوام بوون. لە چالاکییەکەدا دروشمی "جۆلەمێرگ هی ئێمەیە"، "بەرخۆدان بکە جۆلەمێرگ، ئەستەنبوڵ لەگەڵتدایە" بەرزکراوەتەوە و بەردەوام دروشمی "بژی بەرخۆدانی جۆلەمێرگ"، "ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین"، "هەموومان پێکەوە لە دژی فاشیزم" و "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترانەوە.

زوبەیدە ئینجە، هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەی سوڵتانگازی لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و سەرنجی ڕاکێشایە سەر سیاسەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە لە گوشار خستنە سەر گەلی کورد و هەموو گەلانی تورکیا و وتی: " لەم وڵاتە هێرش دەکرێتە سەر ڕۆژنامەنووسان و دەکوژرێن بە هەزاران کەس بە بێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان ئەنجام دابێت دەستگیر دەکرێن. لەبەر ئەوەی هێرش، دەستگیرکردن، زیندانی کردن و کۆمەڵکوژیی هەیە، ئێمە ٧٣ ڕۆژە دەستمان داوەتە چالاکیی ئیشکگریی."

ئاڤجلەر وتەبێژی کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی، لە چالاکییەکەدا وتی: "ئەمڕۆ دەست بەسەر ئیرادەی گەلدا دەگرن بۆیە مرۆڤ هاوار بەرز دەکاتەو دەبێت ئەم دۆخە چارەسەر بکرێت."