بە دیمەن

ژنان و مناڵانی ئەفریقای باشوور بۆ ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ژنان و مناڵانی ئەفریقای باشوور چالاکییان ئەنجامدا و شیعریان خوێندەوە.

بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە وڵاتانی جیهان چالاکی جیاواز ئەنجام دەدرێن.

ژنان و مناڵانی ئەفریقای باشوور بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی جیاوازیان ڕێکخست.

ئیدیتۆری (Worksers World News) لارا ڕێدی ڕایگەیاند چالاکییەکانیان لەژێر ناونیشانی "فیکر و زیکر و چالاکی" ڕێکخراوە، ئاماژەی بەوە کرد لە جۆهانسبێرگ لەگەڵ بزووتنەوە و ڕێکخراوەکان بۆچوونیان گۆڕیوەتەوە تاوەکو بزانن چۆن دەتوانن پێکەوە کاربکەن بۆ پێشخستنی هەڵمەتی ئازادی.

لارا ڕێدی ئاماژەی بە ناوی ئەو ڕێکخراو و بزووتنەوانەی ئەفریقای باشوور کرد کە پشتگرییان لە هەڵمەتەکە کردووە، گوتی: "هەریەکەیان لەڕێگەی هونەر و پەیام و شیعر و مۆسیقای خۆیانەوە، خۆشەویستی خۆیان بۆ هاوڕێکانیان و کۆمەڵگەی کوردی لە کوردستان دووپات دەکەنەوە".

دەربارەی بەڕێوەچوونی چالاکییەکە لارا ڕێدی، گوتی: " شیعرێکی تایبەت بە ناوی دەنگی ئۆجالان، کە لەلایەن هاوڕێیەکەوە نووسراوە، لەلایەن مناڵان و گەنجان خوێنرایەوە. گفتوگۆ لەسەر پرسی ژنان و ئایدۆلۆژیا و ڕێکخستنی سەربەخۆی ژنان بەڕێوەچوو. هەروەها چالاکییەکانی وەک شیعر، مۆسیقا، پانکارت و خوێندنەوە بەڕێوەچوو. چەند تەوەرێکی سەرەکی لە کتێبەکانی ئۆجالان خوێندرایەوە و بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەنگەکان تۆمارکران و بڵاوکرانەوە... وەک ژنانی ئەفریقای باشوور و مناڵانمان و کۆمەڵگەکەمان پشتگیرییەکی مەزن لەم یەکگرتنە دەکەین. هەمووان بە هۆشیاریی "تا هەمووان ئازاد نەبن، کەس ئازاد نابێت" دەجووڵێنەوە و پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادی دەکەن".