ژنانی تیشکی رۆژ چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشەخەری ژنانی تیشکی رۆژ، لە زۆر شار لەدژی داگیرکەری و هاوکارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا.

دەستپێشەخەری ژنانی تیشکی رۆژ رایگەیاند، یەکینەکانیان لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و فشارەکانی سەر زیندانیان چالاکیەکانیان زیاتر کردووە.

دەستپێشەخەری ژنانی تیشکی رۆژ ئامەژەی بەوەدا، لە ناوچەی گۆکتورکی ئەستەنبوڵ ماڵێک کە کار نائەخلاقی تێدا دەکرا و لەلایەن فاشیستەکانەوە بەڕێوەدەبرا سووتێنرا و لە کۆجائەلی کارگەیەک و دوو ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان سووتێنران.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە خرایەڕوو، ٢٢ی کانوونی دووەم لە کاینارجات ساکاریا کارگەیەکی دروستکردنی دەرمان کە موڵکی کارسازێکی ئاکەپەییەکان بوو سووتێنرا و زیانێکی گەورەیان پێگەیشت.

دەستپێشەخەریەکە دەشڵێت، ٢٢ی کانوونی دووەم لە ناوچەی بۆستانچی ئەستەنبوڵ ٤ ئۆتۆمبێڵی نەژادپەرستەکانی تورک سووتێنران، ٢٣ی کانوونی دووەم لە ناوچەی ئارموتلوی یالۆڤا، کارگەیەکی مۆبیلیاتی ئاکەپە سووتێنرا، ٢٣ی کانوونی دووەم لە ئوزونکوپری ئەدرنە کۆگایەک سووتێنرا و لە موراتلی تەکرداغیش دوو ئۆتۆمبێڵی نەژادپەرستەکانی ئاکەپە و مەهەپە سووتێنران.

ف.ق