زیندانی سیاسی پاش ٣٠ ساڵ ئازاد کرا: تێکۆشان بەردەوامە

شوکرو ئاکباش پاش ٣٠ ساڵ زیندانیکردن ئازاد کرا و پەیامی "دۆخی وڵات لەبەرچاوە، تێکۆشان بەردەوامی هەیە"دا.

پاش ٣٠ ساڵ زیندانیکردن ئازاد کرا

شوکرو ئاکباش لە ساڵی ١٩٩٤ لە شرناخ دەستبەسەر کرابوو. لە دادگای ئاسایشی دەوڵەتدا دادگایی کرا و بەتۆمەتی ئەوەی "یەکێتی و یەکڕیزی دەوڵەتی تێکداوە"سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.

ئاکباش پاش تەواو بوونی سزاکەی لە زیندانی ئەمنی باڵای جۆری F ئازاد کرا. ئاکباش کاتێک دەخرێتە زیندانەوە تەمەنی ٢٧ ساڵ بوو، ئێستا لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا ئازاد کراوە.

لەبەردەم زیندانەکەدا لەلایەن بنەماڵەکەی و بەڕێوەبەرانی ماتوهایدەر پێشوازی لە ئاکباش کرا.

ئاکباش لە بەردەم زیندانەکەدا کورتە وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: "هاتنەدەرەوە دوای ساڵانێک بێگومان ئاستێکی دیاریکراو لە خۆشحاڵیە. بەڵام لەبەر ئەوەی کێشە گشتییەکان بەردەوامن و لەبەر ئەوەی هەڤاڵانم لە زینداندا ماون، هیچ خۆشی و هەستێکم پێ نادا. دۆخی وڵات ڕوونە. پرۆسەیەک بوو ئێمە تێیدا ژیاین و بەدیلی قورسماندا. پرۆسەکە بەردەوامە، بۆیە تێکۆشانیش بەردەوامی هەیە."

دواتر شوکرو ئاکباش لەگەڵ بنەماڵەکەی بەرەو زێدی خۆی لە ئەدەنە بەڕێکەوتن.