ئامادەکارییەکان بۆ پیرۆزکردنی نەورۆزی قەندیل تەواو بوون

ئامادەکارییەکان بۆ پیرۆزکردنی نەورۆزی قەندیل تەواوبوون و لە ئەمڕۆوە خەڵکی زۆر دەڤەری باشووری کوردستان ڕوویان لە بناری قەندیل کردووە.

ئامادەکارییەکان بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز لە بناری قەندیل لە لایەن ئەنجومەنی گه‌لی بناری قەندیل تەواو بوون و بڕیارە سبەینێ ٢١ی مارس\ ١ی ئادار بە بەشداری ھەزاران کەس نه‌ورۆز پیرۆز بکرێت.

نەورۆزی ئەمساڵی قەندیل بە ڕۆحی «بەرخۆدانی سەردەم» پیرۆز دەکرێت، لە ئەمڕۆوە لە زۆر دەڤەری باشووری کوردستان ھاووڵاتیان ڕوویان کردۆتە بناری قەندیل و ئەمشەو لەوێ دەمێننەوە و بەیانیش بەشداری ئاھەنگی نەورۆز دەکەن.

S.m