ئاماری چالاکییەکانى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ لە مانگەکانی ئادار و نیسان دا

بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ لەبارەى چالاکییەکانیان لە مانگەکانى ئادار و نیسان دا رایگەیاند، چالاکییەکانیان لە پێناو نەهێشتنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدراون.

دەستەى بەڕێوەبەریى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ (DGH) لە راگەیاندراوێکدا ئاماری چالاکییەکانى مانگەکانى نیسان و ئاداری بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "یەکینەکانمان بۆ تێکشکاندنى گۆشەگیریى سەر رێبەر ئاپۆ و بۆ پشتیوانیکردن لە هەڤاڵانى مانگرتوومان، لە شارەکانى تورکیا لە مانگەکانى ئادار و نیسان دا چەندین چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا چەندین کارگە و کۆگا و ئۆتۆمبێلى سەر بە دەوڵەتی تورک و ئاکەپە سوتێنران".

یەکینەکانمان ئەم چالاکییانەیان ئەنجامداوە:

ئیستەنبول

رۆژی ٢٠ی ئاداری ٢٠١٩ / ٢٩ی رەشەمە یەکینەى تۆڵەى شەهید باران ماوا لە گەڕەکى شەهرەمینی ئیستەنبول کارگەیەکى دروستکردنى کەلوپەلی ئیلکترۆنییان لە باڵەخانەیەکى ٤ نهۆمی دا ئاگرتێبەردا.

رۆژی ٢٨ی ئاداری ٢٠١٩ / ٨ی خاکەلێوە و لە کاتژمێر ٠٥:٤٥ دا یەکینەى تۆڵەی شەهید باران ماوا لە بەیلیکدوز کارگەیەکى ٤ نهۆمیى تایبەت بە فرۆشتنى کەلوپەلی پلاستیکییان ئاگرى تێبەردا و کارگەکە و کۆگاکانى بە تەواوی سوتان و زیانێکى زۆری لێکەوتەوە.

ئیزمیر

رۆژی ٢٨ی ئاداری ٢٠١٩ / ٨ی خاکەلێوە لە کاتژمیر ٠٤:٣٠ دا کارگەیەکى رستن و چنین لە بوجا لەلایەن یەکینەى تۆڵەى شەهید نازەلین کۆرکوت-ەوە سوتێنرا.

کۆجالی

ئێوارەی رۆژی ٣٠ی ئاداری ٢٠١٩ / ٢٩ی خاکەلێوە کارگەیەکى ئیسفنج لە گەزبە لەلایەن یەکینەى تۆڵەى شەهید کاوە، ئاگری تێبەردرا.

بورسا

رۆژی ٥ی نیسانی ٢٠١٩ / ١٦ی خاکەلێوە لە گەڕەکى مەحمودییە ئۆتۆمبێلی کەسێک بە ناوی ئەی.کەی لەلایەن یەکینەى تۆڵەى شەهید باران ماوا ئاگری تێبەردرا و ئۆتۆمبێلەکەى کوڵوکۆی دامرکا و بە تەواوی سوتا.

مانیسا

رۆژی ١٣ی نیسانی ٢٠١٩ / ٢٤ی خاکەلێوە لە ناوچەى تورگیوتلوی فرۆشگایەکى میوە و کۆگاى کەسێک بە ناوی ئەی . گە لەلایەن یەکینەى تۆڵەى شەهید باران ماوا ئاگری تێبەردرا و فرۆشگاکە و کۆگاکە کوڵکویان دامرکا و بە تەواوی سوتان.

ئەنقەرە

رۆژی ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ / ٢٨ی خاکەلێوە و کاتژمێر ٠٤:٤٥ دا کۆگای بەرگ و گاعی لە ناوچەى پیشەسازیى کەرەستەسازی لەلایەن یەکینەى تۆڵەى شەهید فرات زیلان-ەوە ئاگری تێبەردا و لەو چالاکییەدا دوو کۆگا بە تەواوی کڵوکۆیان دامرکا و بوونە خۆڵەمێش.

ر.م