ئهنجامی كۆتایی ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق پهسهند كرا
گوتەبێژی دادگهی باڵای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان پەسەند کردووه.
گوتەبێژی دادگهی باڵای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان پەسەند کردووه.
ئیاس ساموک گوتەبێژی فهرمیی دادگهی باڵای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، دادگهی باڵای فیدراڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا و بە ئامادەبوونی کۆی ئەندامەکانی سەیری داواکاری پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی کرد.
ساموک ئاماژەی بۆ ئهوه كرد، دادگه وردبینی لەو ناوانەدا کرد کە لە ڕێكهوتی ١٧ ی ئابی ٢٠١٨\٢٦ی گهلاوێژ لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانەوە بۆ دادگه نێردرابوون.
ناوبراو ڕایگهیاند، دوای وردبینیکردنی ناوەکان، دادگهی باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ ١٩ ی ئابی ٢٠١٨\٢٨ی گهلاوێژ بەکۆی دەنگ ناوەکانی پەسەند کرد.
لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام بەھۆی ئەنجامدانی ساختەکاری و ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان پەسەند کردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکە دواکەوت.
s.m