ئوزدەمیر: پێویستە یەكێتی ئەورۆپا فشارەكان بۆ سەر توركیا زیاد بكات

جانسوو ئوزدەمیر وتەبێژی پارتی چەپ لە پەرلمانی هامبۆرگ ڕایگەیاند لە دژی كۆمەڵكوژی دەوڵەتی تورك كە لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجامی دەدات پێویستە یەكێتی ئەورۆپا زیاتر خاوەن بڕیار بێت و فشارەكان لە سەر دەوڵەتی تورك زیاد بكات.

ئوزدەمیر لەسەر هەڵوێستی ئەمریكا بەرامبەر بە هێرشەكانی دەوڵەتی تورك وتی: هەڵوێستی ئەمریكا شتێكی ئەخلاقی نیە. بەم بێ هەڵوێستی و بێدەنگیەی وڵاتان لەم چەند رۆژەدا، ئەوان بەرپرسیارن لە پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورك كە لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجامی دەدات و بووەتە هۆی ڕشتنی خوێنی خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچەیە.

ئوزدەمیر لە بارەی هەڵوێستی ئەورۆپا بەرامبەر بە داگیركاریەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر باكوور و ڕۆرهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بە شێوەیەكی دڕندانە لە لایەن دەوڵەتی توركەوە، ئەورۆپا بێ هەڵوێستە و ئاماژەی بەوەشدا لە سەرێكانی كاروانێكی ئۆتۆمۆبیلی خەڵكی سڤیل بۆردومان كرا. سیاسەتمەداری كورد ئەڤرین خەلەف شەهید كرا. پێویستە یەكێتی ئەورۆپا ئەم تاوانانە ببینێت و هەڵویستی هەبێت و فشاری زیاتر بخاتە سەر رژێمی تورك. ئەردۆگان پێدەكەنێت و هەڕەشە لە ئەورۆپا دەكات"

لە درێژەی قسەكانی دا ئوزدەمیر ئەوەی خستەڕوو،"من لەگەڵ پارێزەرانی هاوڕێم داوامان لە یەكێتی ئەورۆپا كردووە كە بەیاننامەیەكی شەرمەزاركردن بڵاو بكەنەوە كە توركیا پەیمانی نێودەولەتی پێشێک كردووە و داوای لێ بكرێت كە كۆتایی بەم دایگركاریە بهێنێت و سوپاكەی لە سوریا بكشێنێتەوە. هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئابلۆقەی فرۆشتنی چەك لەسەر توركیا دابنرێت. مافی ئۆتۆنۆمی بدرێت بە كورد و لە لایەن 5 ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشەوە مسۆگەر بكرێت. هەروها گیراوانی داعش كە لە گرتووخانەكانی ناوچەكە دەستبەسەرن لە دادگایەكی نێودەوڵەتی دادگایی بكرێن."

ئۆزدەمیر لە بارەی هەڵوێست و یەكدەنگی گەلی كورد لە دژی داگیركاریەكانی ڕژێمی تورك  وتی: ئەم قۆناغە بۆ یەكێتی نەتەوەی زۆر گرینگە. من لە چالاكی و خۆپێشاندانەكاندا ئەمە دەبینم. لە سەرتاسەری كوردستان گەلی كورد لە سەر یەك ڕێڕەو ڕێ دەكات. كاتێك مرۆڤ ئەم دیمەنانە دەبینێت هەستێكی گەشمان دەداتێ.

ف.ق