ئۆستێربێرگ: دوای کوشتی پاڵمە تاوانەکانی دژ بە کورد زیادیان کرد
ئاندرێس ئۆستێربێرگ پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکرات، کە هاوپەیمانی سەرەکیی حکومەتى سویدە وتی، دواى کوشتنی پاڵمە تاوانەکانی دژ بە کوردان زیادیکرد.
ئاندرێس ئۆستێربێرگ پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکرات، کە هاوپەیمانی سەرەکیی حکومەتى سویدە وتی، دواى کوشتنی پاڵمە تاوانەکانی دژ بە کوردان زیادیکرد.
موراد کوسەیری – ستۆکهۆلم
ئاندرێس ئۆستێربێرگ لە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) لەبارەی کوشتنی پاڵمەەوە وتی، ئیدی لێکۆڵینەوە کۆتایی پێهاتووە و بەڕێوەبەری پۆلیس و داواکاری گشتی لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، کۆتاییان بە دۆسیەکە هێناوە و دایانخستوە.
ئۆستێربێرگ باسی ئەوەیکرد، شیکاری لەبارەی بابەتی کوشتنی پاڵمە لەلایەن لایەنێکەوە ئەنجامدراوە کە زۆر بەهێز بووە و هێزی پێویستە، بۆیە شیکاری لەوبارەیەوە بە ئەرکی خۆی نازانێت.
ئۆستێربێرگ باسی ئەوەیکرد، دواى کوشتنی پاڵمە تاوانەکانی دژ بە کورد لە سوید و لە هەموو شوێنێکى تری دونیادا زیادیان کرد و ئەوەش لە ناخ و دڵی کورداندا برینێکى زۆر گەورەی دروستکرد و ژمارەیەکى زۆری کورد لە سوید توندوتیژییان لەگەڵ کرا و پۆلیس هەڵیکوتایە سەریان و ئازاری دان. ئەوەشی وت "هەندێک لە کوردان ئەوەیان تێپەڕاندووە، بەڵام برینی هەندێکیان هێشتا ساڕێژ نەبووە. ئەو برینە هێشتا کراوەیە و خوێنێ لێدەچۆڕێت. پێویستە ئەوانیش لە دوا بەجێنەهێڵرێن و برینەکانیان ساڕێژ بکرێت. تاوانەکانی دژ بە کوردان زۆر نامەردانە و بێبەختانە بوو".
'بۆ پێشنیاز و گفتوگۆ کراوەین'
ئۆستێربێرگ داوای لە سوید کردووە، بە هۆی ئەوەى هەوڵیانداوە تاوانەکە بخەنە ئەستۆی کورد و ئاسوری – سوریانی، داوای لێبوردنیان لێ بکەن و وتی "ئێمە بۆ پیشنیاز و گفتوگۆ کراوەین. دوای لێکۆڵینەوەیەکى گەورە دەبێت داواى لەو شێوەیە جێبەجێ بکرێت. پێویستە ئەوە بە قوڵایی لێکۆڵینەوەى لەگەڵ بکرێت و سەرلەنوێ لێکدانەوەى بۆ بکرێت".
ئۆستێربێرگ لە نزیکەوە لەگەڵ کورد، عەلەوی و گەلانی تر و کەمە نەتەوەکاندا لە لە پەیوەندیدایە. زۆر جار پشتیوانیکردن لەو گەلانەى بردووەتە پەرلەمان و قسەى لەسەر کردوون و داوای لە حکومەتی سوید کردووە کە بابەتی هێرش و توندوتیژیی سەر هەدەپە، کورد، عەلەوی و گەلانی تری کەمە نەتەوە رابوەستێنرێت و بۆ ئەوەش پلاتفۆرمێکى نێونەتەوەیى رابگەیەنرێت.
پێویستی بە زانیاریی بەرفراوان هەیە
ئۆستێربێرگ لەسەر بابەتی ئەو پرۆژە پێشنیازە کە بۆ داوای لێبوردن لە کورد بردویەتییە پەرلەمان وتی "پێویستە لەسەر بابەتەکە لەگەڵ دیاسپۆرای کورد لە سوید گفتوگۆ بکرێت. تەنها داوای لێبوردن بەش ناکات، پێویستە هاوکات لەگەڵ داوای لێبوردن دا لیکتێگەیشتن و رێککەوتنیشی بە دوادا بێت. باشترین رێگاش بۆ لێکتێەگەیشتن گفتوگۆیە. پێویستە کورد بە بەرفراوانی رووداوەکانى ئەو رۆژانە بکەنەوە بە بابەتی رۆژ و بیانخەنەوە رۆژەڤ. بۆ ئەوەى من بابەتەکە بخەمەوە رۆژەڤ پێویستە زانیاریی بەرفراوان لە بەردەستدا هەبن.
پێش ئەوەى سوید داواى لێبوردن بکات، پێویستە ئێمە راستییە مێژوویەکان بگرینە دەست. پێویستە لە بناغەى ئەو رووداوەدا چی روویداوە و باشترین شێوازی لێکتێگەیشتن چییە و چۆنە لێکۆڵینەوەى لەسەر بکرێت. ئەو بابەتە تەنها بە گرتنەدەستی لەلایەن وەزیری دەرەوە چارەسەر نابێت. پێویستە مێژووناسان لەسەر بابەتە بنەڕەتییەکان کار بکەن و بۆچوونی خۆیان بخەنەڕوو".
بەرپرسانی هەدەپە لە رێگەى تەلەکۆنفرانسەوە لەگەڵ پەرلەمانی سوید کۆبوونەوە
لەلایەکى ترەوە بەرپرسانی هەدەپە لەگەڵ کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانى دەرەوەى پەرلەمان، کە نوێنەرانی هەموو حیزبە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی تیادایە و لەگەڵ ئەندامانی کۆمیتەى پشتیوانی لە گەلی کورد لە رێگەى تەلەکۆنفرانسەوە کۆبوونەتەوە.
ئەندامی سیاسەتی دەرەوەی حیزبی کرێکارانی سۆسیال دیموکرات ئاندرێس ئۆستێربێرگ وتیشی، لە کۆنفرانسەکەدا لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانى هەدەپەدا کۆبوونەتەوە و باس لە پێشهاتەکانى ئەمدواییەى باکووری کوردستان و تورکیاش کراوە.
ئۆستێربێرگ راشیگەیاند، لایەنەکانی مافی مرۆڤ بە رێزدارییەوە دیموکراتەکان دەبینن و ئەوەیان بۆ روون بووەتەوە کە تورکیا بەرەودواوەوە رۆیشتووە و ئەوەشی راگەیاند "ئێمە هەموو کات لەگەڵ دۆستە هەدەپەییەکانمان لە تورکیا لە پەیوەندیداین".
ئەوەشی پشتڕاست کردەوە، پشتیوانیکردن لە هەدەپە، کە لەمدواییانەدا گوشاری زۆرتری خراوەتەسەر و هێرشی زۆری دەکرێتە سەر، بەهێزتر دەکەن.
ژ.ت