ئۆپراسیۆنى پاکتاوی سیاسی لە ئەنقەرە

لە ئەنقەرە پۆلیسی دەوڵەتى تورک هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و چەندین کەسیان دەستگیرکرد.

لە ناوچەکانى ئەتیمەسگوت و ماماک لە ئەنقەرە، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و ژمارەیەکى زۆر هاووڵاتییان دەستگیرکرد.

ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: ئەرۆڵ چیفتچی، نوروڵا چیفتچی، یەحیا داغ، زیلان کەلەش، عەبدولغەنی ساریلی.

کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى ئەنقەرە.

ر.م