ئیشکگری 'ئازادی بۆ ئۆجالان' لە هەفتەی ٣٩٧بەردەوامە

چالاکی ئیشکگری 'ئازادی بۆ ئۆجالان' کە بەرامبەر پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت، لە هەفتەی ٣٩٧ بە بەشداری گروپی مارسیلیا بەردەوامە.

بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لەو جێگەیەی دەزگاکانی یەکێتی ئەوروپا وەک پەرلەمانی ئەوروپا، کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە (سی پی تی) و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، چالاکی ئەنجامدەدرێت.

ئیشکگرانی ئەم هەفتانە لە یوسف یڵدز، وەهاب بینیجی، جیهان ئاکچیچەک و خەلیل کایا کە نیشتەجێی مارسلیان پێک دێت.

وەهاب بینیجی بە ناوی چالاکوانان قسەی کرد و ڕایگەیاند، چالاکیەکەیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لە ئاستی مێژووییدا گرنگە. بینیجی ئاماژەی بە قوڕسکردنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان و وتی، " لە رێگەی گۆشەگیری شەڕێکی قوڕس لەدژی کورد بەڕێوەدەبرێت."

وەهاب بینیجی ئەوەی خستەڕوو، ئۆجالان بۆ گەلی کورد ڕاستی ژیان و بەرخۆدانە، ژیانی بێ ڕێبەرایەتی بۆ کورد بێواتەیە.

بینیجی ڕاشیگەیاند، لەدژی گەلی کورد شەڕێکی گشتگیر بەرێوەدەبرێت. لەبەرامبەر هێرشەکانیش پێویستە لەسەر هێڵی ڕێبەرایەتی، کۆنگرەی نەتەوەیی دیموکرات ئەنجامبدرێت.

ئیشکگرانی هەفتەی ڕابردوو گروپێکی ژنانی کورد بوون.

چالاکی ئیشکگری ئازادی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ دەستپێکرا. تا ئێستا زیاتر ٢ هەزار کوردستانی ئەوروپا و کوردستان بەشداریان لە چالاکیەکەدا کردووە.

ف.ق