ئیمرەت: ئەم هەڵبژاردنە داهاتووی تورکیا دیاری دەکات

هاوشارەوانی جەزیرە لەیلا ئیمرەت لە چوارچێوەی کاروخەباتی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ بەشداری لە کۆبونەوەی گەلدا کرد و وتی،" ئەم هەڵبژاردنە بۆ دیاری کردنی چارەنووسی کۆمەڵگایە، زۆر گرینگە.

بۆ ئەو کەسانەی کە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا ئەرکدار کراوون، بە باشی کارەکانیان ڕاپەڕێنن لە شاری ئیسەن-ی ئەڵمانیا کۆبونەوەیەک سازکرا. لە کۆبونەوەکەدا لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن قسەوباس کرا و ڕاگەێندرا ئەو کەسانەی کە ئەرکدار کراون دەبێت لەسەر سەندوقەکاندا ئامادەبن و بە وردی چاودێری بکەن.

لە کۆبونەوەکەدا دەستنیشان کرا بۆ ئەوەی کە ئاکەپە ومەهەپە نەتوانن ساختەکاری بکەن دەبێت سەندوقەکان بە وردی پارێزگاریی لێبکردرێت و هەروەها وترا، هاووڵاتیان لە ئیسەن، دۆرتمۆند، هاگەن، گەلسەنکیرخەن و ڤەلبەرت-ێ لە ڕۆژی دەنگدا ئامادە بن.

دارمستادت

لە شاری دارمستادت-ی ئەڵمانیا، لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد بە بۆنەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ کۆبونەوێک بۆ گەل ڕێکخرا. هاوشارەدای جەزیرە لەیلا ئیمرەت لە کۆبونەوەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و دۆخی سیاسی و کەش وهەوای هەڵبژاردنی لە تورکیا شیی کردەوە.

ئیمرەت ئاشکرای کرد کە ئەو هەڵبژاردنە نەتەنیا بۆ کورد، بەڵکو بۆ داهاتووی هەموو کۆمەڵگە گرینگە وداوای لە هەر کەسێک کرد کە بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا بکات.

ئیمرەت وتی،" دەبێت گەلی ئێمە بە ڕۆحی شۆڕشگێڕییەوە بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش کار بکەین و تێکۆشانی دیموکراسی خۆمان بگەێنینە ئاستێکی هەرە بەرز، بەو شێوازەیە کە ئێمە دەتوانین سەر بکەوین."

ک-ش