ئیهادە: ئاکەپە هەموو کەسێکی ئۆپۆزسیۆن دەستگیردەکات

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە – ÎHD) دەستگیرکردنی گوربوز سولماز سەرۆکی لقی دێرسمی ئیهادەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، حکومەت بە یاسای تێکۆشانی دژی تیرور هەموو کەسێک دەستگیردەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە – ÎHD) دەستگیرکردنی گوربوز سولماز سەرۆکی لقی دێرسمی ئیهادەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، حکومەت بە یاسای تێکۆشانی دژی تیرور هەموو کەسێک دەستگیردەکات.

ناوەندی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە – ÎHD) لەبارەی دەستگیرکردنی گوربوز سولماز سەرۆکی لقی دێرسمی ئیهادە ڕاگەیاندنێکی بلاوکردەوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە – ÎHD) دەڵێت، "لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لێپرسینەوە لەسەرئەوە لێی کراوە، گوایە هەم ئەو کاتەی سەرۆکایەتی ئیهادەی کردووە و هەم کاتێک هاوسەرۆکی سەندیکای تەندروستی و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی (سەس – SES) بووە، بەشداری لە کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی نایاسی کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەدرێت، بەڕێوەبەرانی ڕێکخستنە جەماوەریەکان کە لە گۆڕەپانی دیموکراتیکدا کاردەکەن، تاوانبار دەکرین. تایبەتمەندی کۆمەڵگای دیموکراتیک ئەوەیە، بە بێ ئەوەی فەرمان لە کەسێک وەربگرن، بتوانن کۆبوونەوەی ئاشتیانە و خۆپیشاندان ئەنجامبدەن و ڕای ئازاد قبوڵبکرێت. لە تورکیا دەسەڵات کێی خۆشنەوێت، بە پێی یاسای تێکۆشانی دژی تیرور دەستگیری دەکات.

ئێمە بانگەوازیمان بۆ دەسەڵاتی سیاسی ئەوەیە، پێویستە فشارەکانی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی کۆتایی پێبهێنێت و پێویستە بە زودترین کات گوربوز سولماز سەرۆکی لقی دێرسمی ئیهادە ئازاد بکرێت.

ف.ق