ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە دەستەیەکن لە دویسبورگەوە

ئێشکگرانی ئازادی لە ٤١٧هەمین هەفتەی چالاکیی بەردەوامی ئێشکگریی ئازادی بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دان، کە لە بەردەم بارەگای ئەنجوومەنی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت. ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە دەستەیەک تێکۆشەرن لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیاوە.

چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی بۆ ئۆجالان" هەفتەى رابردوو ٨ ساڵ لە تەمەنی تێپەڕی و بە پێداگرییەوە بەردەوامیی هەیە. هەفتەى رابردوو بەڕێوەبەرانی رێکخراوە کوردییەکان لە ئەوروپا ئێشکگریی ئازادی بۆ ئۆجالانیان بەڕێوەبردبوو.

ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە ٤ کەسن لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیاوە. ئەو دەستە کوردستانییە پێکدێن لە درێژ سەمسور، کارامان چەلیکای، محەمەد ئاکیوڵ و محەمەد دەمیر.

بە ناوی دەستەکەوە راگەیاندراوێک خوێندرایەوە و راگەیەندرا، چالاکییەکە بە بڕوا و پێداگرییەوە بۆ ئازادیی ئۆجالان لە ساڵی ٩هەمدایە و بە پێداگریشەوە درێژەى پێدەدرێت. ئەندامانى دەستەکە داوایانکرد، وڵاتپارێزانی کورد لە ئەوروپا کرد، کە پێویستە خاوەنداری لە تێکۆشانی خۆیان، لە شەهیدان و رێبەر ئاپۆ بکەن.

ئێشکگریی ئازادیی بۆ ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە بەردەم بارەگاکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، پەرلەمانى ئەوروپا، کۆمێتەى رێگریکردن لە ئەشکەنجەی سەر بە ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی) و ئەنجومەنى ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا تاوەکو ئێستا بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت