ئەنجوومەنەکانى گوندانى ئێزدی لە باکووری کوردستان یادی زەکى شەنگالییان بەرز راگرت

دەستەى بەڕێوەبەریى ئەنجوومەنەکانى گوندانى ئێزدی لە باکووری کوردستان لە راگەیاندراوێکدا سەرەخۆشییان لە بنەماڵەى زەکى شەنگالی، کۆمەڵگەى ئێزدی و هەموو گەلی کورد کرد.

دەستەى بەڕێوەبەریى ئەنجوومەنەکانى گوندانى ئێزدی لە باکووری کوردستان لەبارەى شەهیدبوونى زەکى شەنگالی ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریى کۆمەڵگەى ئێزدی و ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى دەستەى بەڕێوەبەریى ئەنجوومەنەکانى گوندانى باکووری کوردستان دا هێرشى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر شەنگال بە توندی ئیدانەکراوە و تیایدا هاتووە "بە داخەوە بەهۆی ئەنجامدانی ئەو کارە نەگریسەوە، ئێمە کۆڵەکەیەکى خۆمان، رێبەرى خۆمان بۆ کۆمەڵگەى ئێزدى لە دەستدا. بەڵام با دوژمن باش بزانێت مام زەکى شەنگالی هەزاران زەکى شەنگالیى لە دواى خۆى بەجێهێشتووە".

لە راگەیاندراوەکەدا یاى زەکى شەنگالی بە بەرزی راگیراوە و باسی ئەوەشکراوە "مامی هێژامان، بە دڵنیایی و ئاسوودەى چاوەکانت بگرە، چونکە ئەو تۆوەى تۆ لە ئێزدخان چاندووەتە ئەمڕۆ لەسەر بەڵێنى بەدیهێنانى خەون و خەیاڵەکانى تۆ لە تێکۆشاندایە".

ر.م