ئەنکەرا:هێرش کرایە سەر دوو کرێکاری کورد

دوو کرێکار کە برای یەکترن وخەڵکی ناوچەی قەرس ولە ئەنکارا لە باڵاخانەیکدا کاریان دەکرد، کۆمەڵێک لە نەژادپەرستەکان هێرشیان دەکەنە سەریان. ئەو کۆمەڵە نەژادپەرستە، کرێکاری کورد حاجی چەلیک-یان لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەکەوە فڕێداوەتە خوارەوە. چەلیک گەیەندرایە

لە گەڕەکی کارپاپورچوک لە ناوچەی ئاڵتین داغی ئەنقەرە، کۆمەڵێک لە تورکە نەژادپەرستەکان هێرشیان کردە سەر دوو کرێکار بەناوەکانی حاجی چەلیکی تەمەن ٣٠ ساڵ و ئیسرافیل چەلیکی تەمەن ٤٥ ساڵ، ئەو دوو برایە لە بینایەکدا کاریان دەکرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بەدەستمان گەشتوون، بەو دوو برا کرێکارە گوتراوە کە ئەوان لەکاتی پاککردنەوەی بینایەکەدا تەپ و تۆز دەکەن. هەربۆیە ئەوانیش دەوروبەر تەڕ دەکەن و پاشان پاکی دەکەنەوە. بەڵام کاتێک کە ئەو دوو برایە سەرقاڵی پاککردنەوەی بینایەکە دەبن، دوو پیاو و ژنێک هێرش دەکەنە سەریان، پاش کەمێک لەو هێرشە کۆمەڵێک کەس کە نزیکەی ٢٠ کەس دەبوون هێرش دەکەنە سەر ئەو دوو برا کرێکارە.

ئەو کۆمەڵە نەژادپەرستە، لە کاتی هێرشەکەدا گوتویانە "ئێمە نامانەوێت ئێوە لەم ناوچەیە بن، ئێوە بۆ خۆتان کوردن، ئێوە ئێمە ناڕەحەت دەکەن".

لە کاتی هێرشەکەدا، چەند کەسێک لەو کۆمەڵە نەژادپەرستە، حاجی چەلیک لە نهۆمی پێنجەمی بینایەکەوە فڕێ دەدەنە خوارەوە. حاجی کەوتۆتە سەر باڵکۆنی نهۆمی خوارتر و بە سەختی بریندار بووە. پاش ئەوەی کە حاجی دەگەنرێتە نەخۆشخانەی دیشقاپی، دەگوترێت کە سەر و مل وچەلیک شکاوە. هەروەها ئیسرافیل چەلیکیش کە لێی دراوە و بە سووکی بریندار بووە، چارەسەری پزیشکی بۆ کراوە و باری تەندروستی باشە.

پاش ئەوەی خێزانی ئەو دوو کرێکارە و ئەندامانی هەدەپە بە ڕووداوەکەیان زانی، بەرەو نەخۆشخانە بەڕێکەوتن. لە باخچەی نەخۆشخانەکەدا چەند کەسێک بە زارەکی هەڕەشەیان لە ئەندامانی هەدەپە کرد و پێیان وتن "ئەگەر ئێستا چەکم پێبوایە، هەمووتانم دەکوشت".

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بەدەست ئێمە گەشتوون، ئەو دوو برایە خەڵکی قەرسن و ماوەی ١٥ ساڵە لە هەمان گەڕەک نیشتەجێن و سەر بە هەدەپەن.

هێزەکانی پۆلیسیش کە خۆیان گەیاندبوویە سەر شوێنی ڕووداوەکە، هیچ کام لەو هێرشبەرانەیان دەستگیر نەکردووە.

ک-ش