بنەماڵەکان بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمرالی سەردانی داواکاری گشتییان کرد

بنەماڵەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بنەماڵەى زیندانیانی تر لە ئیمراڵی بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وەسیەکەى مەزڵوم دینچ بۆ ئەوى بڕۆن بۆ ئیمراڵی سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

کەسوکاری زیندانیانی تر لە ئیمراڵی عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم، مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە سەردانی داواکاری گشتییان کرد.

ژ.ت