بنەماڵەکان بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتییان کرد

بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بنەماڵەى زیندانیانی تر لە ئیمراڵی بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پارێزەری وەسیان مەزڵوم دینچ بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

بنەماڵەى زیندانیانی تر لە ئیمراڵی عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پوڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش لە رێگەی پارێزەرەکانیانەوە بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن سەردانی بەرپرسانیان کرد.

ژ.ت