به‌هۆی پێكدادانی ٢ پاسی فێرگه له ئه‌ڵمانیا ٤٠ كه‌س بریندار بوون
له هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیا ٢ پاسی فێرگه‌كان پێكیان دادا، له ئه‌نجامدا ٤٠ كه‌س بریندار بوون.
له هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیا ٢ پاسی فێرگه‌كان پێكیان دادا، له ئه‌نجامدا ٤٠ كه‌س بریندار بوون.
ڕووداوه‌كه له نزیك ناوچه‌ی ئامێرندۆف ڕوویدا كه به دووری ٢٠ كم له شاری نۆرنبێرگ هه‌ڵكه‌وتووه. به گوێره‌ی لێدوانی پۆلیسی هه‌رێمه‌كه له ئه‌نجامی پێكدادانی ئه‌و ٢ پاسه‌دا ٤٠ كه‌س بریندار بوون و برینی ٥ له برینداره‌كان سه‌خته.
برینداره‌كان به كۆپته‌ر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران و تا ئێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
s.m