ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ناوەندی بومەلەرزەکە کەوتووهته باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی بە دووری ١٠٤ کیلۆمەتر. ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوەندی بومەلەرزەکە ٢٤ کیلۆمەتر لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دوور بووە.
بومەلەرزەکە لە شاری سلێمانی و ناوچەکانی رانیە، قەڵادزێ و کۆیە و چەند ناوچەیەکی دیکەش هەستی پێکراوە و لە هەندێک شوێن هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.
کاتژمێری ٢ی پاشنیوهڕۆی ئەمڕۆش بومەلەرزەیەک لە کەلار و خانەقین ڕوویدا و هاوڵاتیان بەئاسانی هەستیان پێکرد.
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٢:٠٢ خولەکی دوانیوەرۆی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک بە پلەی ٤.٧ بە پێوەری ڕێختەر لە دووری ٨ کلم لە خانەقین و ١٤٠ کیلۆمەتر لە وێستگەی تۆمارکردنی شاری سلێمانی و ٢٠ کیلۆمەتر لە جەلەولاوە ڕوویداوە.
هاوکات کەشناسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا نۆ بومەلەرزە بە پلەی جیاواز لە سنوورەکە ڕوویانداوە. بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.
ش. م