بە هۆی چڕینی گۆرانی کوردی پەرلمانتارێکی هەدەپە سزا درا

بە تۆمەتی چڕینی گۆرانی کوردی ، سزای یەک مانگ زیندانی وبە بێ هیچ چاوپیکەوتنێک بە سەر پارلمانتاری هەدەپە لەیلا گوڤەن دا سەپێندرا و لە بەندیخانەی دیل گراواندا ئەبێت سزاکەی تەواو بکات .

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتووە ، دەزگەی دادی تورکیا لە کردەوەیەکی ئابڕوبەرانەدا ، سزای یەک مانگ زیندانیان بەسەر پارلمانتاری هەدەپە و هاوسەرۆک کەجەدە لە یلا گوڤەن دا سەپێندرا .

بە تۆمەتی ووتنی گۆرانی کوردی " سزایەکی گشتی " بە سەر دا سەپێندرا.بەڕێوبەری گرتووخانەکە ،بە تۆمەتی ئەوەی کە گوڤەن درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ووتۆتەوە  سزادراوە.بە وتۆمەتە بۆ یەک مانگ سزای چاوپێکەوتنی بە کراوەی لێ قەدەغە کراوە.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی ژن نیوز،پارێزەری گوڤەن بەناوی جەمیلە تورهالی وتویەتی کە بێجگە لەوەش بۆ چارەسەرکردنی چاوەکانی دەبێت لەیلا گۆڤەن بچێتە نەخۆشخانە،بەڵام بە هۆی ئەوەی کە قەبووڵی نەکردووە کە بە دەستبەسراوی دەرمان بکرێت، ڕیگەی پێندراوە کە بچیتە نەخۆشخانە .

ک-ش