بەرەی نیشتمانی پەیامێکی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نارد

بەرەی نیشتمانی دژی داگیرکاری لە سەر سنوربەزاندنەکانی پەیامێکی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نارد و داوای لێکرد هەڵوێست لە دژیان نیشان بدات.

ئەمڕۆ ۱ شەممە، بەرەی نیشتمانی دژی داگیرکاری کە لە ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی سیاسی و مەدەنی و جڤاکی باشوری کوردستان پێکدێت، لە سەر سنوربەزانندنەکانی پەیامێکی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نارد و ئەمە دەقەکەیەتی:

ماوەی ساڵانێکی زۆرە دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی خاکی نیشتمان دەکات و سنوری وڵاتی عیراق دەبەزێنێ و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج. ئەمەش پێچەوانەی هاو سنوریی و یاسای نێودەوڵەتی و رێسا جیهانیەکانە. لەئەنجامی ئەو تاوانانەدا کە بەفڕۆکە ئەنجامی دەدات چەندەها کەس لە ژن و مامۆستاو مناڵ و پێشمەرگەش بوونەتە قوربانی.
داواکارین هەردوو حکومەتی عیراق و کوردستان جدی بن لە کۆتایی پێهێنان لە دەستدرێژیەکانی دەوڵەتی تورکیاو رایگرن بەیەکجاری. ئەرکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە دانیشتنێک ساز بکات بۆ گفتوگۆی ئەو پێشێلکاریانە.
ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە دانیشتنی نائاسایی بکات بۆ هەمان مەبەست.

داوا لە نوێنەری وڵاتان لەهەرێمی کورستان و نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەین هەوڵی جدی بدەن بۆ ئەوەی شەڕێکی نەخوازراو بەرۆکی هەرێمی کوردستان نەگرێت و هەموو لایەک ناچار بکەن رێز لە خاک و ئاسمانی کوردستان بگرن و نەیبەزێنن.
بەرەی نیشتمانی جەخت دەکاتەوە کەکێشەی گەلی کورد تەنیا بە رێگای ئاشتی و دیالۆگ و لەسەر بنەمای رێزگرتن لەمافی مرۆڤ و جیاوازیەکان چارەسەر دەبێت. دەوڵەتی تورکیاش بە سود وەرگرتن لە رووداوە خوێناویە بێ ئەنجامەکان باشترە حیکمەتی ئاشتی و رێزگرتن لە یاس نێودەوڵەتیەکان بکاتە بنەمای کۆتایی هێنان بە مەینەتیەکان.

با چیتر خوێنی بەناهەق رژاوی هەر چوار ژنە کوردی بێتاوان و سڤیل 
ئاسیا عەلی مەحەمەد
نارنج فەرحان قاسم
ئەڤین کاوە مەحمود
ئەیلەم محەمەد عومەر
ببێتە کۆتایی خەمساردی و خوێن ساردی دونیا لەبەرامبەر کوشتنی کورد بە بەرچاوی جیهانەوە.

هـ.هـ