بەشتاش: هەموو کەسێک لەدژی شەڕ خاوەن بەرپرسیاریە

مەڕاڵ دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە ڕایگەیاند، هەموو کەسێک لەدژی شەڕ خاوەن بەرپرسیاریە و وتی،"دۆخی کورد باش نەبێت، دۆخی تورکیش باش نابێت."

مەڕاڵ دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرکەمان کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

بەشتاش ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستی تورکیا بە زوترین کات بە ئاشتی هەیە و وتی،"ئەگەر دۆخی تورک باش نەبێتم دۆخی کوردیش باش نابێت و ئەگەر دۆخی کوردیش باش نەبێت، دۆخی تورکیش باش نابێت، ئەم وانەیەمان سەدان جار لە مێژوو وەرگرتووە."

ئەو دیوارەی کە دەیانەوێت لە ئامەد دروستی بکەن

لەبارەی ئەو دیوارەی کە دەیانەوێت لە ئامەد لەسەر ڕیگای شەمەندەفەر دروستی بکەن بەشتاش وتی،"ئێوە ناتوانن دیواری شەرم لە ئامەد دروست بکەن. ئێدی بەسە یاری بە بناغە و بنیادی سیاسی ئامەد مەکەن. ئەمە سیاسەتی داگیرکەریە. ٩٠ ساڵە لە ئێستادا ئاسایشی پیادەکان دێتەوە یادتان؟ ئێمە ئەوە قبوڵ ناکەین."

گەنجان کراونەتە ئامانج

بەشتاش ئاماژەی بە سیاسەتی فشار و سیخوڕی لەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجان پارتەکەی کرد و وتی،"لە کام گەڕەک کورد و ئۆپۆزسیۆن هەبن، چەتەکانی مادەی هوشبەر لەوێ دەبینرێن. ئێمە دەمانەوێت بە زوترین کات لەسەر ئەوە حکومەت قسە بکات و ئەوانەی دەستگیر دەکرێن دادگایی بکرێن و زیندانی بکرێن. کردەوەکانی ساڵەکانی ٩٠ لەبەرانبەر گەنجان بەکاردەهێنن و بە هەڕەشە دەیانەوێت کاروخەباتی هەدەپە و ئەنجومەنی گەنجان ئاستەنگ بکەن."

ز.ش