بەهای خۆراک لە تورکیا بەرزبووەتەوە و هەڵاوسانیش گەیشتوەتە ١١.٧٧ لە سەدا

بەپێی ئاماری دەزگاى ئاماری تورکیا (تویک - TUÎK) لە مانگی ئاب دا بەهای کاڵا و کەلوپەل بۆ کڕیارەکان بە رێژەی ٠.٨٦ لە سەد زیادکردوە. هەڵاوسانی ساڵانەش گەیشتووەتە ١١.٧٧ لە سەد.

دەزگاى ئاماری تورکیا (تویک - TUÎK) ئاماری هەڵاوسانی مانگی ئابی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئامارە رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە گەیشتووەتە ١١.٧٧ لەسە و هەڵاوسانی مانگانەش بە رێژەى ٠.٨٦ بۆ کڕیاران بەرز بووەتەوە.

بەپێی ئامارەکە و بە بەراورد بە مانگی ئابی ساڵی رابردوو، بەهای خزمەتگوزاریی گشتی و بەهای کەلوپەلی جۆراجۆر بە ریژەى ٢٦.٩٩ لەسەد و بەهای پێداویستییەکانی کەرتی تەندروستی بە ڕێژەى ١٤.٦٨ لەسەد و بەهای خواردەمەنییەکانی و خواردنەوە بە رێژەى ١٣.٥١ لەسەد بەرزبووەتەوە.

هەروەها بەهای ٢٧٣ جۆر خۆراک زیادیانکردووە و خەیار، لیمۆ، باینجان، کولەکە، فاسۆلیا و سیر زۆرترین بەرزبوونەوەى نرخیان بەخۆیانەوە بینیوە.

ژ.ت