بەهۆی سەردانەکەی ئەردۆغان ئەڵمانیا ٨.٧ ملیۆن یۆرۆ زیانی بەرکەوتووە

سەردانە سێ ڕۆژەکەی ئەردۆگان بۆ ئەڵمانیا، لە بواری ئابورییەوە زیانی لە ئەڵمایاداوە. سەردانەکەی ئەردۆغان کە گاڵتەی بە بەهاکانی ئەڵمانیا دەکرد، دەوترێت کە ٨.٧ ملێۆن یۆرۆ زەرەری لە ئەڵمانیا داوە.

ئەو کەسانەی کە بەهۆی فشارەکانی دەوڵەتی تورکیاوە هەڵهاتوون وەک تیرۆریست ناوهێنا،داوای ڕادەستکردنەوەی ئەورۆژنامەوان وسیاسەتمەدارانەی کرد کە داوای پەنابەریان لە ئەڵمانیا کردبووە، کاتێک ئەو ڕۆژنامەوانەیان کە لەسەرجلەکەی نوسینی'ئازادی بۆ ڕۆژنامەوانان'ی دانابوولە سالۆنی کۆنفرانسەکە دەرخست گاڵتەی پێدەکرد،بۆ وەڵامدانەوەی هەررخنەیەکی بچووک بە تووڕەییەوە وەڵامی دەدایەوە.

هەم لە کۆڵن وهەمیش لە بەرلین کە دوولە گەورەشارەکانی ئەڵمانیایە ژیانی ڕۆژانە ڕاوەستا،شڵەژاویی نایەوە وبووە هۆی ئەوەی کە بوترێت،" لە مێژوویی هاوچەری ئەڵمانیا دیکتاتۆرێک لەسەرفەرشی سوورپێشوازی لێکرا." و" لەوەڵاتێک کە دەسەڵاتی فاشیستی تێیدا هەڵواشاوەتەوە، ئیزنی ئەوە درا کە شانۆیەکی فاشیستی بەڕێەوە بچێت."ئەوە بەشێک لە زیانەکانی ئەردۆغان بوو لە ماوەی مانەوەی لە ئەڵمانیادا.

ئەردۆغان لە ساڵانی دواییدا لەسەرکاربەدەستانی ئەڵمانی وتبووی، " ئێوە وەک نازییەکان هەلسوکەوت دەکەن"، " ئێوە پاشماوەی ڕژیمێکی فاشیستن" ومن گوێ لە وتی ئێوە ناگرم من گوێ لە خەلکی خۆم دەگرم". ئەردۆغان بەهۆی ئەو سوکایەتیانەی کە کردبووی داوای لێبوردنی لە ئەڵمانیا نەکرد و سەرەڕای هەموو ئەوانە سەردانی ئەڵمانیای کرد.

ئەردۆغان لە وتارەکانی خۆیدا لە ئەڵمانیا ، بەهاکانی ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندنی پێشێل دەکرد. دەوڵەتی ئەڵمانیا بەس سەیری دەکرد.

'پارتی چەپ: با ئەو زیانە مادیانەی کە ئەردۆگان لە ئەڵمانیای داوە ئاشکرا بکرێت'

داخۆ ئەڵمانیا بەهۆی سەردانەکەی ئەردۆغان چەندە زیانی بەرکەوتووە؟

بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی کە ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ڕایگەیاند، کە بەهۆی چوونی ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا تەنیا لە بەرلین و کۆڵن ١٠ هەزار پۆلیس ئەرکدارکراون، ئەوەش ٨.٧ملیۆن یۆرۆی بۆ دەوڵەتی ئەڵمانیا تێچووە. ئەوپارەیە کە سەرفی پیشوازی کردنی لە کۆشکی سەرۆک کۆماری وشوێنی مانەوەی کراوە حیساب نەکراوە.

پارلمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا پرسیارێکی ئاراستەی مەجلیسی فیدراڵ کردووە کە تێجووی سەردانە سێ ڕۆژەکەی ئەردۆغان چەندە. چاوەڕوان دەکرێت کە دەوڵەتەکەی مێرکل وەلامی ئەو پرسیارە بداتەوە.

' ئەردۆغان: بۆ هاوکارییەکانمان میکانیزمێکی نوێ دادەنێین'

ئەردۆگان دوێنێ لە ڕێگەی تۆڕی تویتەری خۆیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و سەردانەکەی خۆی بۆ ئەڵمانیای بەئەرێنی ناوبرد. ئەردۆغان ئەوەی خستووەتە ڕوو کە سەردەمە بەئازارەکان لەگەل دەوڵەتی ئەڵمانیا کۆتایی پێهاتووە و لەگەل مێرکل هاوبیرن کە میکانیزمێکی نوێ بۆ هاوکارییەکانی هەردوو وەڵات دابنێن.

ک-ش