بەڕێوەبەری گشتی بڵاوکردنەوەی ئاژانسی سپۆتنیک لە تورکیا دەستگیر کرا

دوای دەستگیرکردنی ٣ کارمەندی ئاژانسی سپۆتنیکی روسیا لە تورکیا، بەڕێوەبەری گشتی پەخش و بڵاوکردنەوەی ئەو ئاژانسەش لە تورکیا دەستگیر کرا.

دەوڵەتی تورکیا دوای ئەوەی لە ئیدلب گورزی کوشتندەی بەر کەوت، ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی روسی کردە ئامانجی هێرش و پەلەمارەکانی.

لە چوارچێوەی بە ئامانج گرتنی ئاژانسەکە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، ئەمڕۆ ماهیر بۆزتەپە بەڕێوەبەری گشتی پەخش و بڵاوکردنەوەی ئاژانسی سپۆتنیکی روسی دەستگیر کرا.

بۆزتەپە دوای دەستگیرکردنی رەوانەی بەڕیوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی ئەستەنبول کرا.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆش ٣ کارمەندی دیکەی ئەو ئاژانسە بوونە ئامانجی رەگەزپەرەستان و دەستگیر کرابوون.

ز.ش