ته‌مه‌للی: شه‌ڕ و قه‌یرانی ئابووری سه‌ختتر ده‌بێت
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، له دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان قه‌یوومه‌كانی داگیركه‌ر له كوردستان ده‌رده‌كه‌ن. گوتیشی: «له لایه‌كه‌وه شه‌ڕ هه‌یه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه قه‌یران.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، له دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان قه‌یوومه‌كانی داگیركه‌ر له كوردستان ده‌رده‌كه‌ن. گوتیشی: «له لایه‌كه‌وه شه‌ڕ هه‌یه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه قه‌یران.»
سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ردانی ڕێكخستنه‌كانی هه‌ده‌په‌ی كرد له شاری به‌دلیسی باكووری كوردستان و ڕۆژه‌ڤی هه‌ڵسه‌نگاند.
ته‌مه‌للی ڕایگه‌یاند: «ئه‌و قه‌یوومانه‌ی كه بوونه‌ته شاره‌دار، دوورن له گه‌ل. ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه له دژی ئه‌م دۆخه تێ‌بكۆشین. به‌م ڕێبازه سته‌مكارانه‌یه، جوگرافیایه‌ك له زوڵم دروست ده‌كه‌ن. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه له‌م زوڵمه ڕزگارمان بێت. كاتی ئه‌وه‌یه خاوه‌نداره‌تی له ئیراده‌ی سیاسی بكه‌ین. ئه‌م ئیراده سیاسییه كراوه نییه بۆ بازرگانی. ئه‌م ئیراده‌یه ٤٠ ساڵه بووه‌ته تێكۆشان.»
قه‌یوومه‌كانی داگیركه‌ر
سه‌زای ته‌مه‌للی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له كوردستان هه‌موو كه‌س ده‌ڵێت خزمه‌ت ناكرێت و میراتی هاوبه‌شمان به ده‌ستی قه‌یوومه‌كان ده‌فرۆشرێت، هه‌موو زه‌وی و موڵكی شاره‌دارییه‌كان پێشكه‌شی لایه‌نگره‌كانی ئاكه‌په ده‌كرێت. گوتی: «له‌سه‌ر ئه‌م شته قه‌یوومه‌كان قه‌رزبارن. به گوێره‌ی پێویستییه‌كانی گه‌ل نا، به‌ڵكو به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رمایه‌ی خۆیان پڕۆژه ساز ده‌كه‌ن. ئه‌و ڕێیانه‌ی هه‌ن خرایان ده‌كه‌ن و سه‌رله‌نوێ دروستیان ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و موختارانه‌ی چوونه‌ته سه‌ردانی كۆشك، ده‌یاننێرنه ئیسپانیا بۆ گه‌شت. ئه‌و موختارانه‌ی له ته‌ك گه‌لیشن، له كاره‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه. ئێمه ئیراده‌ی خۆمان پیشان ده‌ده‌ین و قه‌یوومه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م خاكه فرێده‌ده‌ین.»
«دوێنێ سه‌رۆك كۆمار ده‌یگوت [فه‌رمانم كردووه با هاوڕێكانم كار بۆ لێبووردن بكه‌ن] ئه‌م وه‌ڵاته پێویستی به لێبووردن نییه. ئه‌م وه‌ڵاته پێویستی به ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، پێویستی به ڕژێمێكی دیموكراتیك هه‌یه. هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ش له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌نرێت.»
قانوونی تێرۆر
سه‌زای ته‌مه‌للی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه یه‌كێك له ڕێگه‌كانی به‌رقه‌راركردنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یه قانوونی تێكۆشان دژی تێرۆر (TMK) هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. گوتی: «ئه‌م قانوونه وه‌ڵات تێرۆریزه ده‌كات. مرۆڤ داوای هه‌ر شتێك بكات، ڕووبه‌ڕووی ئه‌م قانوونه ده‌كرێته‌وه. ئه‌گه‌ر به دوای مافه‌كانی خۆتاندا بگه‌ڕێن، ئه‌وا ده‌بنه ئه‌ندامی ڕێكخستنی تێرۆر، كه‌مێكی دیكه‌ش به‌دوای مافه‌كانی خۆتاندا بگه‌ڕێن ده‌تانكه‌ن به به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كه. ئه‌گه‌ر ئاشتیی كۆمه‌ڵاتیمان ده‌وێت، پێویسته ئه‌م قانوونه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.»
دیلبوونی له‌یلا گیوڤه‌ن
ته‌مه‌للی ڕایگه‌یاند: «له‌یلا گیوڤه‌ن هێشتا له زینداندایه. پێویسته كۆتایی به‌م دۆخه بهێنرێت. خوولی ٢٧هه‌مینی په‌رله‌مان پێویسته ببێته خوولی تێكۆشانی سه‌روه‌ری. ئه‌گه‌ر له‌یلا گیوڤه‌ن له په‌رله‌ماندا نه‌بێت، دیاره له په‌رله‌ماندا كه‌موكورتییه‌كی گه‌وره هه‌یه.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه كاتی گۆڕانكاری هاتووه، به ده‌رفه‌تی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك ده‌توانین كۆمارێكی دیموكراتیك بونیاد بنێین. ئه‌و كاته ئاشتی دێته ئاراوه، هه‌ر كات ئاشتی هاته ئه‌م وه‌ڵاته‌وه، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینیش ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌بێت.
له عه‌فرین داگیركاری و ده‌ستدرێژی هه‌یه
ته‌مه‌للی سه‌رنجی خسته سه‌ر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین و گوتی: «ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئێستا هه‌ر كاتێك ته‌نگه‌تاو بووبێت، دوژمنایه‌تی له به‌رانبه‌ر كوردان زیاد كردووه و ویستوویه‌تی ڕێ بۆ خۆی بكاته‌وه. ئه‌وه‌تا ئێمه بارودۆخی ئیدلب به چاوی خۆمان ده‌بینین. هه‌وڵ ده‌درێت ناوچه‌یه‌كی داماڵراو له چه‌ك ئاماده بكه‌ن، به‌ڵام دواتر چی ده‌بێت، دیار نییه. ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئێستاش له سووریا، ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و منبج ده‌كاته ڕۆژه‌ڤ. سیناریۆی عه‌فرین، له منبج-یش ده‌رده‌كه‌وێت. ئێمه ئه‌و كاته‌ش گوتمان كه عه‌فرین هی عه‌فرینییه‌كانه. ئێستا له عه‌فرین تاڵانكاری، ده‌ستدرێژی و تووندوتیژی هه‌یه. پێویسته هه‌موو هێزه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌ستی خۆیان له سووریا بكێشنه‌وه. پێویسته گه‌لانی سووریا بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی خۆیان بده‌ن. گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له به‌رانبه‌ر ئه‌مه ئه‌ردۆغانه. ئه‌ردۆغان ده‌ترسێت ئاشتی له سووریا و توركیا به‌دیبێت.»
دزی له گه‌ل ده‌كه‌ن
سه‌زای ته‌مه‌للی ئاماژه‌ی به كێشه‌كان له توركیا كرد و گوتی: «له لایه‌كه‌وه شه‌ڕ، له لایه‌كی دیكه‌وه قه‌یرانی ئابووری هه‌یه. ناتوانن ئه‌م وه‌ڵاته به‌ڕێوه‌ببه‌ن. له‌م وه‌ڵاته هه‌ژاری و بێكاری زۆر زیادی كردووه. ٣ ملیۆن گه‌نج بێ كارن. كێشه‌ی خانه‌نشینبوونیش زیاد بووه. ده‌سه‌ڵات هه‌ر ڕۆژ له‌سه‌ر سفره‌كه‌مان شت ده‌دزێت.»
s.m