تووران: ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په نه‌بێ، هه‌موو شتێك خراپتر ده‌بێت
ڕیدڤان تووران كاندیدی ژماره ٢ی هه‌ده‌په له مێرسین بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا، ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په له په‌رله‌مان نه‌بێ، هه‌موو شتێك خراپتر ده‌بێت.
ڕیدڤان تووران كاندیدی ژماره ٢ی هه‌ده‌په له مێرسین بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا، ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په له په‌رله‌مان نه‌بێ، هه‌موو شتێك خراپتر ده‌بێت.
ڕیدڤان تووران كاندیدی ژماره ٢ی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په له شاری مێرسین بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا ڕایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ن دیموكراتی، مافه‌كانی مرۆڤ، ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان به‌دی بێنن. گوتیشی: گه‌ل خاوه‌نی هێز و كاریگه‌ریكه‌رییه‌كی به‌هێزه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئاكه‌په تێكبشكێنرێت ڕێگه له به‌رده‌م تێكۆشانی دیموكراتی ده‌كرێته‌وه.
تووران سه‌رنجی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په له‌ژێر به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردندا بمێنێته‌وه و گوتی: پێشنیازی ئێمه نه‌بوو كه له ده‌ره‌وه‌ی «هاوپه‌یمانه‌تیی میلله‌ت» بمێنینه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك هاوسه‌نگی هێز بوونه هۆكار كه له ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه بین.
ناوبراو ده‌ستنیشانی كرد كه مانه‌وه‌ی هه‌ده‌په له ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی میلله‌ت، زۆر ده‌رفه‌تی گه‌وره‌یان پێده‌دات.
«هه‌ده‌په له‌م بارودۆخه‌دا ده‌توانێت زۆر شتی ستراتیژی بكات. هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په له‌ژێر به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردندا بمێنێته‌وه، هیچ به‌ڵێن و هه‌وڵێكی هاوپه‌یمانه‌تیی میلله‌ت جێبه‌جێ ناكرێن. ئێمه به ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تییه‌كی دیاركه‌ر هه‌ڵده‌ستین. پیشانی ده‌ده‌ین كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانه‌تییه ئێمه خاوه‌نی هێزێكی زۆر گه‌وره‌ین.»
ڕیدڤان تووران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌ده‌په له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گه‌وره‌تر ده‌بێت و سه‌ركه‌وتنێكی باشتر به‌ده‌ستدێنێت. هاوكات سه‌رنجی خسته سه‌ر دیمه‌نی وتاره‌كانی ته‌یب ئه‌ردۆغان و هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن تێنه‌په‌ڕێنێت، چی له‌ده‌ست بێت ده‌یكات. ئه‌مه‌ش پیشانی ده‌دات كه هه‌ده‌په چه‌نده دڵگیره.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و كاندیده‌ی هه‌ده‌په سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی پرسووس كه له لایه‌ن ئاكه‌په ئه‌نجامدرا و گوتی: ئه‌وه‌ی كه كرا، دڕندایه‌تییه. هه‌روه‌ها شتێكی نامه‌ردانه‌یه كه مێدیا ئامه‌ی پیشان نه‌دا. دوكاندار پێی ده‌ڵێت؛ من ده‌نگ به تۆ ناده‌م. له‌سه‌ر ئه‌مه هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر. بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌م شێوه‌یه نییه. هه‌ر وه‌ك چۆن كۆمه‌ڵكوژیی پێشووی پرسووس ڕێی له به‌رده‌م قۆناغێكی نوێ كرده‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن دیسان به كۆمه‌ڵكوژیی پرسووس قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ن. ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه شۆڤێنیزم سوور بكه‌ن، دوژمنایه‌تی هه‌ده‌په بكه‌ن و به هێرش دژی هه‌ده‌په كاریگه‌ری سیاسیی هه‌ده‌په ته‌نگه‌تاو بكه‌ن.
ڕیدڤان تووران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ ئامانجی ئه‌ردۆغان له‌پێناو شكستهێنان به هه‌ده‌په، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابن.
«گه‌ل له ڕۆژئاوای وه‌ڵات ستراتیژی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په ده‌بینێت. گه‌لی ئێمه له‌م بواره‌دا هۆشیار بووه. سه‌ره‌ڕای سیاسه‌تی سووركردنی شۆڤێنیزم، گه‌ل ده‌بینێت كه ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په نه‌بێت، دۆخه‌كه له ١٦ ساڵی ڕابردوو خراپتر ده‌بێت. بۆیه با ده‌ست بۆ كۆمه‌ڵكوژی و ئاژاوه‌گێڕیی وه‌ها نه‌به‌ن. با پشتی خۆیان به سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژی گه‌رم نه‌كه‌ن.»
s.m