تەرمی ئەبرۆ تیمتیک ئەمڕۆ لە گۆڕستانی گازی بەخاک دەسپێردرێت

تەرمی ئەبرۆ تیمتیک ئەمڕۆ لە گۆڕستانی گازی ئەستەنبوڵ بەخاک دەسپێردرێت.

لەسەر وەسیەتەکەی تەرمی پارێزەر ئەبرۆ تیمتیک کە لە چالاکی مانگرتن (ڕۆژووی مردن)دا گیانی لەدەستدا، لە گۆڕستانی گازی لە لای گۆڕی دایکی بەخاک دەسپێردرێت.

ڕێگەیان بە براکەی نەدا

بارکین تیمتیک برای ئەبرۆ تیمتیک کە لە زیندانی سیلیڤریدایە، بۆئەوەی بەشداری لە مەراسیمی تەرمی خۆشکەکەی بکات، داواکاری پێشکەش بە دادگای کۆماری ئەستەنبوڵ کرد. بەڵام دادگا بە بیانووی پەتای کۆرۆنا داواکەی قبوڵ نەکرد.

تەرمی تیمتیک ئەمڕۆ لە جەمخانەی گازی بەرەو گۆڕستانی گازی دەگوازرێتەوە و لەو گۆڕستانە بەخاک دەسپێردرێت.

ف.ق