تەرمی تیمتیک شەممە بە خاک دەسپێردرێت

پارێزەر ئەبرو تیمتیک دوای ٢٣٨ رۆژ لە مانگرتن گیانی لە دەستدا. تەرمەکەی رەوانەی دەزگای پزیشکیى داد - (ATK) کرا. پارێزەرانی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (OHD) رایانگەیاند، تەرمەکەى تیمتیک سبەی لە گۆڕستانی گازی بە خاک دەسپێرن.

پارێزەر ئەبرو تیمتیک، کە بۆ "دادگایەکی دادپەروەرانە" دەستی بە چالاکیی رۆژووی مردن کردبوو، دواى ٢٨٣ رۆژ لە چالاکییەکەى دوێنێ ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠ گیانی لە دەستدا و تەرمەکەى بۆ توێکاری رەوانەى پزیشکیی داد لە یەنیبۆسنا کرا.

خزمان و هاوپیشەکانی ئەبرو تیمتیک و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان و چالاکوانان لە پزیشکیی دادن و چاوەڕێ وەرگرتنەوەى تەرمەکەن.

ئەندامانی کۆمەڵەى مافناسان بۆ ئازادی (OHD) رایانگەیاند، لەسەر وەسیەتی خۆی لە جەمخانەی گازی مەراسیمێک رێکدەخرێت و سبەی رۆژی شەممە تەرمەکەی لە گۆڕستانی گازیی ئیستەنبول بە خاک دەسپێرین.

راشیانگەیاند، خزمانی تیمتیک نایانەوێت توێکاری بۆ تەرمەکە بکرێت و رەنگە ئەوەش ببێتە هۆی ئەوەى تەرمەکەیان پێنەدرێتەوە، بۆیە لەو کاتەوە تەرمەکە لە پزیشکیی دادە، ئەوانیش چوونەتە بەردەم ئەو دەزگایە.

ژ.ت