لە بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادییدا هاتووە، ئه‌وکرده‌وه ڕه‌شه‌کووژی ودڕنده‌ییه‌ی که‌سێکی دڕنده که له نیوزلاند به‌رامبه‌رکۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی خاوه‌ن باوه‌ڕمه‌ندیی ئیسلام ئه‌نجامیدا کارێکی قێزه‌وونه ودژبه هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقیه‌کانی مرۆڤایه‌تی و دینه ئاسمانیه‌کانه،ئه‌وه به‌رهه‌می ئه‌و سیسته‌مه‌یه و ئه‌ڵقه‌یه‌که له‌وتاوان و تیرۆر‌و ڕه‌شه‌کوژیانه‌ی به‌ده‌ستی گروپه تیرۆریستیه‌کانی وه‌ک داعش و ده‌وڵه‌ته تیرۆریسته‌کانی خاوه‌ن یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک ئاڵا دەکرێت.
دەقی بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادی:
"له‌سایه‌ی سیسته‌می قازانج په‌رستی سه‌رمایه‌داریدا که‌له‌دامێنیدا فیکری شۆڤێنیزم و ڕاسیزم وتوندڕه‌وی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و دینگه‌رایی پێشخستووه، ژیان و ڕۆژگاری ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژ و ڕووداوی ناخ هه‌ژێن ڕه‌ش کردووه، ئه‌و کرده‌وه ڕه‌شه‌کوژی ودڕنده‌ییه‌ی که‌سێکی دڕنده و وه‌حشیگه‌ری که له نیوزلاند به‌رامبه‌رکۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی خاوه‌ن باوه‌ڕمه‌ندی ئیسلام ئه‌نجامیدا کارێکی قێزه‌وونه‌ودژبه هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقیه‌کانی مرۆڤایه‌تی و دینه ئاسمانیه‌کانه،ئه‌وه به‌رهه‌می ئه‌و سیسته‌مه‌یه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌که له‌و تاوان و تیرۆر‌و ڕه‌شه‌کوژیانه‌ی به‌ده‌ستی گروپه تیرۆریستیه‌کانی وه‌ک داعه‌ش و ده‌وڵه‌ته تیرۆریسته‌کانی خاوه‌ن یه‌ک نه‌ته‌وه‌و یه‌ک ئاڵا‌و یه‌ک ووڵات و یه‌ک دین و یه‌ک زمان. لێره‌دا ئه‌وه جێی پرسیاره کێ له‌و کاره سودمه‌نده‌و بۆچی له‌کاتێکی وادا، گومانیشی تیدا نییه ئه‌و کاره به‌ڕێکخستنی کراوه‌و ده‌بێت هۆکارێک یان ده‌ستێکی له‌پشته‌وه بێت، یان بۆچی ده‌بێت له‌نامه‌ی تیرۆریسته‌که‌دا ناوی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌هێنێت وبه‌رله‌هه‌رکه‌سیش ئەردۆغان دێته قسه‌کردن، هه‌موو ئه‌وانه جێگه‌ی گومانن له‌کاتێکدا ئەردۆغان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له‌پشتی زۆربه‌ی تیرۆره‌کانه‌وه‌ن. ئه‌وکرده‌وه تیرۆریستیه ڕه‌شه‌کوژییه له‌کاتێکدایه گه‌وره‌ترین و دڕنده‌ترین هێزی تیرۆریستی وه‌ک داعش له‌سه‌ره مه‌رگ و دوا هه‌ناسه‌یدایه و به‌وشێوازه دەیانهەوێت پشتگیری بۆ ئه‌و گروپه به‌ده‌ست بهێننه‌وه، یان بڵێن ئه‌وه ته‌نها داعش و تورکیا نییه ده‌ستیان له‌تیرۆردا سووره، به‌ڵکو دینه‌کانی تریش تیرۆرده‌که‌ن. له‌گشتیشدا ئیتر سیسته‌مێک دەیهەوێت به‌شێوازی به‌رهه‌مێنانی تیرۆرته‌مه‌نی خۆی درێژبکاته‌وه نیشانه‌ی له‌ناوچوونیەتی و ناتوانێت چیدی ناتوانێت تەمەنی سیسته‌مه‌که‌ی درێژبکاتەوە. ئیتر ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه دین و ئایدۆلۆژیاکانی نییه به‌ڵکو زهنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارییه دەیهەوێت ئاین و باوه‌ڕییه‌کان به‌کاربهینێت بۆشه‌ڕی نیوان کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و قوڵکردنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کان، ده‌بێت هه‌رکه‌س ئه‌وه‌بزانیت. ئه‌وی ده‌که‌وێته بن کاریگه‌ری ئه‌و سیسته‌مه ده‌بێته ئامڕازیکی شه‌ڕه‌نگێزی ده‌ستی ئه‌وده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه و ده‌بێت سڵ نه‌کاته‌وه له‌تیرۆرو کۆمه‌ڵکوژی. جارێکی ترئه‌و کاره تیرۆریستیه شه‌رمه‌زارو مه‌حکوم ده‌که‌ین."
ک٠ش