جارێكی دیكه مۆڵه‌ت به پارێزه‌رانی ئۆجالان نه‌درا سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ جاری ٧٦١هه‌م، داوای بینینی ئۆجالانیان كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواكه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ جاری ٧٦١هه‌م، داوای بینینی ئۆجالانیان كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواكه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان؛ فائیك ئۆزگور ئه‌رۆل، ئه‌بوور گونای و سینان جینجیر به‌مه‌به‌ستی بینینی ئۆجالان، جارێكی دیكه داواكارییان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی كۆماریی بوورسا كرد. به‌ڵام هاوشێوه‌ی ٧٦٠ جاری پێشوو، داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه و ڕێگه نه‌درا پارێزه‌ران سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ به‌دواوه ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت ئۆجالان ببینن. پێشتر به بیانووی «ناله‌باری كه‌شوهه‌وا»، «كۆسته‌ر خرا بووه» و «كۆسته‌ر چاك ده‌كرێته‌وه» نه‌یانده‌هێشت پارێزه‌ران سه‌ردانی ئۆجالان بكه‌ن. له ٢٠١٦ به‌دواوه، بیانووی «باری نائاسایی»یان زیاد كردووه.
s.m