جەماوەری کوپ بە جوشەوە پێشوازی لە بوڵدان کرد
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و شاندی یاوەری بە جۆشەوە لە لایەن جەماوەری ناوچەی کوپی شاری موشەوە پێشوازیان لێکرا.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و شاندی یاوەری بە جۆشەوە لە لایەن جەماوەری ناوچەی کوپی شاری موشەوە پێشوازیان لێکرا.
لە چوارچێوەی سێهەمین قۆناغی "بەرنامەی تێکۆشانی دیمۆکراتیک"دا پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و شاندی یاوەری ئەمڕۆ سەردانی ناوچەی کوپ-ی شاری موشیان کرد.
جەماوەری ناوچەی کوپ، شاندی هەدەپەیان بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆک پەروین بوڵدانیان لە بەردەم شارەوانی ناوچەکە کە قەیومی تێدا جێگیر کراوە، بە دروشمی "هەدەپە گەلە، گەل رێرەیە" پێشوازی کرد.
هاوڵاتیانی ناوچەکە ناڕەزایەتیان لە بەرامبەر جێگیرکردنی قەیوم لە پۆستی هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەکەیان دەربڕی.
بوڵدانیش لە وتەیەکدا رێز و خۆشەویستی بۆ جەماوەی ناوچەکە دەبڕی و دواتر سەردانی ناوەندی هەدەپەی ناوچەکەی کرد.
دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ ناوەندی هەدەپەی ناوچەی کوپ، سەردانی شاری موشی کرد.
ز.ش