جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیزمیر ٥٧ ئۆتۆمبێلیان سوتاند

جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ناوچەى سەفەری حەساری ئێزمیر ٥٧ ئۆتۆمبێلیان سوتاند و رایانگەیاند "تورکیا وڵاتێکى گەشتیاری نییە، شوێنی بەسەربردنی کاتی خۆش نییە، وڵاتی شەڕە و خۆتانی لێ دووربخەنەوە".

بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) رایگەیاند "لە ٢٣ی ئاب دا لەناوچەی سەفری حەسار لە ئێزمیر لەسەر رێگای پلاژ دا چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا ٥٧ ئۆتۆمبێل، کە بۆ گەشتکردن و بەسەربردنی کاتی خۆش چوبوون بۆ ئەو شوێنە سوتێنران".

لە راگەیاندراوی هەبەدەهە دا هاتووە "تورکیا وڵاتێکی گەشتیاری نییە، وڵاتێک نییە بۆ بەسەربردنی کاتی خۆش و پشوودان، تورکیا وڵاتێکە فاشیزم تیایدا باڵادەستە و زوڵم لە هەژاران و گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە دەکات، بۆیە تورکیا وڵاتی شەڕە".

جەنگاوەرانی هەبەدەهە راشیانگەیاند، تورکیا لەلایەن دەسەڵاتدارانی فاشیستەوە بەڕێوەدەچێت، کە هێرش دەکەنە سەر گەلان و ئەوەشیان راگەیاندووە "دەبێت گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی ئەو راستییەی شەڕ ببینن و دەست لە هاوکاریکردنی کەرتی گەشتیاریی تورکیا هەڵگرن، کە سەرچاوەی دابینکردنی پارەیە بۆ ئەو فاشیزمە. لە دۆخێکى لەو شێوەیەدا، کە زوڵم لە لایەکی وڵات دەکرێت دەبێت لە رۆژئاوای وڵاتیشدا هاووڵاتییان خۆیان لە ناوەندە گەشتیارییەکان بە دوور بگرن.  

تاوەکو فاشیزم هەڵوەشێنرێت و ئازادی سەربکەوت، تورکیا شوێنی گەشتیاری نییە، تورکیا جوگرافیای شەڕ، بەرخودان و تێکۆشانە".

ژ.ت