جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیزمیر چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی تۆڵەى سینان ئاتەشی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە ٢٣ی ئاب لە شەقامی ٥٥٢ لە گەڕەکی ئاسرلک لە ناوچەى مەنەمەنی ئیزمیر لە دژی سیخوڕێک بە ناوی شەهیسمان چالاکییەکیان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی تۆڵەی سینان ئاتەش لە بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) رایانگەیاند "لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ دا لەلایەن جەنگاوەرانی تۆڵەى سینان ئاتەشی هەبەدەهەوە لە کاتژمێر ٢٣:٣٠ دا خانوو، ئۆتۆمبێل و باخچەی کەسێکی دووژمنی گەلیان بە ناوی شەهیسمان ئاگر تێبەرداوە و سوتاندویانە.

ئەو کەسە لە گەڕەکەکەدا نۆکەری فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەیە و لە هەمانکاتدا سیخوڕیش بۆ پۆلیس دەکات. بۆیە هەر کەس پشتیوانی لە فاشزمی ئاکەپە – مەهەپە بکات و کاری سیخوڕییان بۆ بکات دەبێتە ئامانجی هێزی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو. فاشیزم لە هەموو شوێنێکدا لەو کەسە رووخاوانە هێز وەردەگرێت و هێرش دەکاتە سەر گەلی خۆڕاگر. فاشیزم و هاوکارەکانیان لە هیچ زمانێک تێناگەن جگە لە زمانی چالاکیی لێپرسینەوەى هێزە شۆڕشێگڕە یەکگرتووەکان".

ژ.ت