حکومەتى عێراق لەبارەى رووداوەکەى شێلادزێ-ەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە

وەزارەتى دەرەوەى عێراق ناڕەزایەتیى خۆی بەرامبەر بە هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر گەلی شێلادزێ لە رێگەى نامەیەکەوە  بە باڵیۆزى تورکیای لە بەغدا راگەیاند.

وەزارەتى دەرەوەى عێراق لەبارەى هێرشەکانى دەوڵەتى تورک لە دژی گەلی شێلادزێ راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "لەبارەی ئەو زیانانە کە بەهۆی هێرشەکانى دەوڵەتى تورکەوە روویانداوە، ئێمە داوا لە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دەکەین، کە نامەیەک و روونکردنەوەیەک لەبارەى ناڕەزایەتییەکانمانەوە بخاتەڕوو. عێراق لە ئاسایشی گەلەکەى بەرپرسیارە. عێراق لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکە، کە ببێتە هۆی پێشێلکردنى سەروەریى وڵاتەکەی".

ر.م