خانەوادە و پارێزەران بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی بەرپرسانیان کرد

خانەوادە و پارێزەران بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی و لەگەڵ ئۆجالان و زیندانیانی تر چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن سەردانی بەرپرسانیان کرد.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، مەزلوم دینچی پارێزەر بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری گشتی بورسەیان کرد. هەروەها خانەوادەی سی زیندانی تریش سەردانی داواکاری گشتیان کرد. عەلی کۆنار برای عومەر کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم، مەلیهە چەتین خۆشکی وەیسی ئاکتاش لە رێگەی پارێزەرانەوە سەردانی داواکاری گشتی بورسەیان کرد.

خانەوادەکان دوای ١٢ی ئابی ٢٠١٩ توانیان ٢ی ئەم مانگە چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن.

پارێزەرانیش سەردانی داواکاری گشتیان کرد

لە لایەکی ترەوە پارێزەرانی ئۆجالان، ڕازیە تورگوت، ڕێزان ساریجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن سەردانی داواکاری گشتیان کرد.

پاریزەران نەورۆز ئویسال، ڕێزان ساریجا دوایین جار ٧ی ئابی ٢٠١٩ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتنیان ئەنجامدابوو.

ف.ق