داواكاریی پارێزه‌ران بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان ڕه‌تكرایه‌وه‌

پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه‌.

پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێزان ساریجه‌، فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆل و فوئاد جۆشئاجاك  به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان، ئه‌مڕۆ داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی بوورسا كرد. داواكاری گشتیی شاره‌كه‌ ئه‌م جاره‌ش داواكارییه‌كه‌ی پارێزه‌رانی ڕه‌تكرده‌وه‌.

پارێزه‌ران دوایین جار له‌ ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ دیداریان له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌نجام دا. له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا ٧٦٨ جار داواكاریی پارێزه‌ران به‌ بیانووی «ناله‌باری كه‌شوهه‌وا»، «خراپبوونی كۆسته‌ر»، «كۆسته‌ر چاك ده‌كرێته‌وه‌» و «باری نائاسایی» ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌.

s.m