داواکاری گشتیى تورکیا سکاڵاى لە دژى پەروین بوڵدان تۆمار کرد

بە پاساوى ئەوەى پەروین بوڵدان هاوسەرۆکى گشتیى هەدەپە، بەرگریى لە پەرلەمانتارانى حیزبەکەى کردووە، کە بەشداریى مەراسیمى بەخاکسپاردنى تەرمی گەریلا بوون، داواکارى گشتیى تورکیا سکاڵایەکى لە دژ تۆمار کرد.

داواکاری گشتیى کۆمارى تورکیا لە ئەنقەرە سکاڵایەکى بۆ ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە لەگەڵ پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکى گشتیى هەدەپە تۆمار کرد.

هۆکارى سکاڵاکەى داواکارى گشتیى دەوڵەتى تورکیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە پەروین بۆڵدان داکۆکیى لە رەمزییە تۆسون و موسا فاریس ئۆگلاری پەرلەمانتارى هەدەپەى ئامەد کردووە، کە بەشداریى مەراسیم و رێورسمى بەخاکسپاردنى تەرمی گەریلای هەپەگە بوون.

ئەو ٢ پەلەمانتارەى هەدەپە بە پاساوى بەشداریکردن لە مەراسیمى بەخاکسپاردنى تەرمی گەریلاى هەپەگەدا لەلایەن داواکارى گشتیى تورکیاوە سکاڵایان لە دژ تۆمار کرابوو و دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵیان.

ر.م