دایکانی شەممە ٢٤ ساڵیان به تێكۆشان به‌سه‌ربرد
دایکانی شەممە ٢٤ ساڵیان له تێكۆشانی خۆیان تێپه‌ڕاند. دایکان بە دەوڵەتیان گوت، «ئێمە سەردەکەوین و ئێوە شكست دێنن.»
دایکانی شەممە ٢٤ ساڵیان له تێكۆشانی خۆیان تێپه‌ڕاند. دایکان بە دەوڵەتیان گوت، «ئێمە سەردەکەوین و ئێوە شكست دێنن.»
کەسوكاری ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی بێسه‌روشوێنن و چاره‌نووسیان نادیاره، بۆ یه‌كه‌م جار له ڕێكه‌وتی ٢٧ی ئایاری ١٩٩٥ لە مەیدانی گاڵاتەسەرای له شاری ئیسته‌نبووڵ کۆبوونەوە و دەستیان بە چالاکی كرد. له‌و كاته‌وه دایكان هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك له چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی كوردستان، توركیا و هه‌نده‌ران چالاكی ساز ده‌كه‌ن و داوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.
لە ٢٤هه‌مین ساڵه‌ی تێكۆشانیاندا، جارێکی دیكه دایكان له مه‌یدانی گاڵاته‌سه‌رای کۆبوونەوە. نوێنەری پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) ئۆیا ئەرسۆی، نوێنەری پارتیی کۆماری گەل (جەهەپە) سەزگین تانریکوولوو، سەرۆکی لقی ئیستەنبووڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ÎHD) گوڵسەران یۆلەری پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکیی دایکان دەربڕی.
«ئێمە سەردەکەوین»
دایکانی شەممە چوونە مەیدانی گاڵاتەسەرای کە بە به‌ربه‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان گیرابوو. حه‌نیفه یڵدز دایکی موراد یڵدز-ی زیندانیی بێسه‌روشوێنكراو ڕایگه‌یاند، ئێمە په‌یكه‌رێك داده‌نێین كه گوزارشت له بێسەروشوێنەکان بكات. ئێمە سەردەکەوین و ئه‌وان شكست دێنن.
خانم تۆسون هاوژینی فەهمی تۆسون-ی زیندانیی بێسه‌روشوێنكراو گوتی، ئەم مەیدانە، مەیدانێكه کە دایه بەرفۆ ڕێبواری بووە. ئێمە لەم مەیدانە به‌ڵێنمان به دایه به‌رفۆ و بێسەروشوێنەکانمان دا. هه‌رگیز ده‌ست له بێسه‌روشوێنه‌كان و ئه‌م مه‌یدانه به‌رناده‌ین.
دایکان، لە دوای لێدوانەکەیان، مێخه‌ك و نووسراوه‌ی «ئێمه ده‌ست له گاڵاته‌سه‌رای به‌رناده‌ین»یان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری «50'nci Yil Aniti» دانا. دواتر دایكان به به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان تا كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ له كۆڵانی ئیستقلال خۆپیشاندانیان كرد.
٤٠ هەفتەیه پۆلیس ڕێگری له چالاكییه‌كه ده‌كات
پۆلیسی تورک ڕێكه‌وتی ٢٥ی ئابی ٢٠١٨ لە هەفتەی ٧٠٠ هه‌مینی چالاكیی دایكانی شه‌ممه‌دا هێرشی كرده سه‌ر دایكان و نه‌یهێشت درێژه به چالاكی بده‌ن. ماوه‌ی ٤٠ هه‌فته‌یه پۆلیس ناهێڵێت دایكان بچنه نێو مه‌یدانه‌كه به‌مه‌به‌ستی چالاكی.
s.m