دایکانی ئه‌و زیندانییانه‌ی لە مانگرتن لە خواردندان، لە باره‌گه‌ی هەدەپە له ناوچەی باخچەلی ئه‌ڤله‌ری له ئیسته‌نبووڵ کۆبوونەوە و پەیامی ئەوەیاندا کە هەتا گۆشەگیری کۆتایی نەیەت چالاكییه‌كانیان لە بەردەم زیندانەکان بەردەوام دەبن.
په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هەدەپە) زوله‌یخا گولوم بۆ پشتیوانی كردن له دایكان له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده بوو. دایکان گوتیان، ٢٥ ڕۆژە بۆ سەرنجڕاكێشانه سەر چالاکیی مانگرتن لە خواردن و ڕۆژوی مردن، لە به‌رده‌م زیندانی باكركۆی چالاکی نۆبەتگرتن ئەنجام ده‌ده‌ین. هه‌موو ڕۆژێك پۆلیس ڕێگری له چالاكییه‌كه‌مان ده‌كات.
دایکە نەسیبە باشاران کە دوو کوڕی بە ناوەکانی سه‌رهڵدان و ئیدریس باشاران لە چالاکیی مانگرتن لە خواردندان گوتی، «من دایکی دوو زیندانیی سیاسیم. یەکێکیان لە زیندانی سلیڤرییە - ئەوی دیكه‌یان لە زیندانی بوورسایه. هه‌ردووكیان چالاکیی مانگرتن لە خواردندان. هەتا لێدوانێکی فه‌رمی ده‌رباره‌ی هەڵگرتنی گۆشەگیری نەدرێت، ڕۆڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن له چالاکییه‌كه‌یان. ئێمەی دایکان ناترسین. هەتا داواکارییەکانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت.»
لە كۆتاییدا دایکان بە درووشمی «بژی بەرخۆدانی زیندانییان» و تلیلی کۆتای‌یان به لێدوانه‌كه هێنا.
s.m