له ٦-٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤ گه‌لی باكووری كوردستان و توركیا به‌مه‌به‌ستیی پشتگیریی به‌رخۆدانی كۆبانێ كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه چه‌ته‌كانی داعش و ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشی ده‌كرده سه‌ر، ڕژانه مه‌یدانه‌كان و سه‌رنجی ڕای گشتیی ناوچه‌كه و جیهانیان ڕ‌اكێشا. له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كانی نێوان گه‌ل و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ٤٣ كه‌س كوژران كه زۆرینه‌یان له خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری هه‌ده‌په بوون. دۆسیه‌ی ئاڵۆزی و توندوتیژییه‌كان به «ڕووداوه‌كانی كۆبانێ» ناسران.
ئه‌ردۆغان كه به‌رده‌وام سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه فه‌رمانی كوشتنی ٥٣ كه‌سی داوه له‌و ڕووداوانه‌دا، وه‌ڵامێكی توندی له ده‌میرتاشه‌وه وه‌رگرت.
ده‌میرتاش به ئه‌ردۆغانی گوت: «ئه‌گه‌ر تۆ فه‌رمانه‌كه‌ی من بۆ كوشتنی ٥٣ كه‌س بڵاوبكه‌یه‌وه، به‌ڵێن ده‌ده‌م كه خۆم له كاندیدبوون بۆ سه‌رۆك كۆماری بكشێنمه‌وه.»
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی توركیا كه له زیندانی ئه‌دیرنه به‌ند كراوه، له ڕێی پارێزه‌ره‌كانییه‌وه له لاپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی له تویته‌ر له‌ژێر ناونیشانی «درۆكانی ئه‌ردۆغان ده‌رباره‌ی كۆبانێ» ئه‌مڕۆ چه‌ند په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كان (تویته‌كان)ی ده‌میرتاش:
١. تكایه به وریاییه‌وه بیخوێننه‌وه و ببینن كه له به‌رانبه‌ر ئێمه زیهنیه‌تێكی چۆن هه‌یه.
٢. كاتی ده‌ستپێكردنی ئاڵۆزی و توندوتیژییه‌كانی «ڕووداوه‌كانی كۆبانێ»، ٥-٦ی تشرینی یه‌كه‌م نییه. كاتی ده‌ستپێكردنیان ٧ی تشرینی یه‌كه‌مه و له دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ڕۆژه ئه‌ردۆغان گوتی: «كۆبانێ له به‌رده‌م كه‌وتنه»، ئه‌و مرۆڤانه ژیانیان له‌ده‌ستدا.
٣. له به‌رانبه‌ر من و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په، ته‌نانه‌ت دۆسیه‌یه‌كیش نه‌كراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به «ڕووداوه‌كانی كۆبانێ».
٤. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له «ڕووداوه‌كانی كۆبانێ»-دا كوژران، ٥٣ كه‌س نین، به‌ڵكو ٤٣ كه‌سن. ٦ له‌و كه‌سانه ئه‌ندامی هوداپارن، ٢ كه‌س ئه‌ندامی هێزه‌ئه‌منییه‌كانن، ٢ كه‌س په‌نابه‌ری سووریا‌ن و ٣٣ كه‌سیش لایه‌نگری هه‌ده‌په‌ن. جگه له‌و ٦ ئه‌ندامه‌ی هوداپار، له به‌رانبه‌ر كوشتنی مرۆڤه‌كانی دیكه لێپرسینه‌وه و دۆسیه‌یه‌كی جدی نه‌كراوه‌ته‌وه.
٥. «ڕووداوه‌كانی كۆبانێ»، به‌پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كانی ئه‌ردۆغان له دوای هه‌ڵبژاردنی ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥ ڕوویاننه‌داوه. ٨ مانگ به‌ر له هه‌ڵبژاردن واته ٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤ ڕوویانداوه.
٦. له دوای «ڕووداوه‌كانی كۆبانێ»، ماوه‌ی ٥ مانگی دیكه‌ش له‌نێوان ئێمه و ئه‌ردۆغان - ئاكه‌په له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری چاوپێكه‌وتنه‌كان درێژه‌یان كێشا.
٧. به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی بكه‌ر و ئه‌و هێزانه‌ی كه ڕێیان بۆ «ڕووداوه‌كانی كۆبانێ» خۆش كردووه، ١٢ جار پڕۆژه‌پرسیار و لێكۆڵینه‌وه‌مان پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد. به‌ڵام له لایه‌ن ئاكه‌په‌وه ڕه‌تكرایه‌وه.
٨. یاسین بۆرو و ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه كه كوژران، خه‌می ئه‌ردۆغان نییه. ئه‌ردۆغان ئه‌وانی وه‌ك ئامێرێكی ده‌ستدرێژی به‌كارهێنا و له‌به‌رئه‌وه‌ش هه‌موو جارێك له كاتی هه‌ڵبژاردندا ده‌یانكاته ڕۆژه‌ڤ.
٩. هاوشێوه‌ی یاسین بۆرو، له دیلۆك و ئیزمیر-یش هاوڵاتییانی ئێمه ئه‌كره‌م كاراچۆغلوو و مووسا بایرام له به‌ر چاوی كامێرا‌كان كوژران. به‌ڵام بكه‌ره‌كه نه‌دۆزرایه‌وه. ئه‌ردۆغان ناوی ئه‌م مرۆڤانه هه‌ر نازانێت. چونكه ئه‌و مرۆڤانه لایه‌نگری هه‌ده‌په بوون.
١٠. ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان پێی ده‌ئێشێت، كوشتنی هاوڵاتیانی ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه نییه. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی زۆر پێی ده‌ئێشێت تێكۆشانی دژ به داعشه له كۆبانێ.
١١. ئه‌فكان ئالا خۆی ئاشكرای كرد كه له «ڕووداوه‌كانی كۆبانێ»-دا، چه‌ند والی و كارمه‌ندێكی هێزه‌ئه‌منییه‌كان گوێیان به فه‌رمانه‌كانی حكوومه‌ت نه‌داوه. ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مه‌ی گوت له دوای ١٥ی ته‌مووز به تۆمه‌تی به‌شداربوون له كوده‌تا ده‌ستگیركرا، به‌ڵام له به‌رانبه‌ریدا به‌هۆی ڕووداوه‌كانی كۆبانێ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرا.
١٢. هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی ڕۆبۆسكی، كوشتنی به‌ركین، جه‌یلان و ئووغوور، به‌رپرسی سیاسیی «ڕووداوه‌كانی كۆبانێ» خودی ئه‌ردۆغانه. بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاره‌تیی خۆی بشارێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی نامه‌ردانه درۆ ده‌كات، بوختان ده‌كات و من تاوانبار ده‌كات.
١٣. «لێده‌ن خوێڕینه لێده‌ن. من به ئاسانی نامرم. له‌سه‌ر تفی من و له‌سه‌ر زمانیشم قسه‌كانم هه‌ن.» - بۆ ئه‌وانه‌ی كه تێده‌گه‌ن!
١٤. ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستت دێت، یان تۆ وه‌ره زیندان با له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه بكه‌ین، یان با من ده‌ركه‌وم و له مه‌یدانه‌كان وه‌ڵامت بده‌مه‌وه. به‌ڵام ڕوونترین وه‌ڵام له ٢٤ی حوزه‌یراندا گه‌ل به تۆی ده‌دات.
١٥. به‌ڕێز موحه‌ره‌م ئینجه دوای ئه‌وه‌ی له زیندان سه‌ردانی كردم، سه‌ردانی ئه‌ردۆغانیشی كرد. نه له دیداری ئینجه و ئه‌ردۆغاندا، نه دوای هه‌فته‌یه‌ك پاش ئه‌م دیداره، ئه‌ردۆغان من و به‌ڕێز ئینجه‌ی تۆمه‌تبار نه‌كردبوو.
١٦. دوای ئه‌وه‌ی ڕاپرسییه‌كانی ده‌ستپێك گه‌یشتنه ده‌ستی ئه‌ردۆغان، ده‌ستی به تاوانباركردنی من كرد. واته دیسان خه‌می ئه‌ردۆغان بۆ یاسین بۆرو نییه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كانه.
١٧. ئه‌ی ئه‌ردۆغان! من گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌تی مێژووی سیاسی ده‌ده‌مه تۆ. ئه‌گه‌ر تۆ له‌ژێر ئه‌م تویته‌ی من، ئه‌و فه‌رمانه بنووسی كه گوایه «سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ كوشتنی ٥٣ كه‌س ده‌ریكردووه.»، به‌ڵێنت پێده‌ده‌م بۆ خاتری تۆ خۆم له كاندیدی سه‌رۆك كۆماری بكشێنمه‌وه.
١٨. چوار ساڵن دادوه‌ره‌كانت هه‌ر چی ده‌كه‌ن گوایه ئه‌و فه‌رمانه‌ی من نادۆزنه‌وه. له‌وانه‌یه بیدۆزیه‌وه. ئه‌گه‌ر تا ٢٤ی حوزه‌یران نه‌یدۆزیه‌وه، ئه‌و كاته گه‌ل به‌ڵگه‌ی ڕۆیشتنی تۆ ده‌داته ده‌ستت. له‌مه‌ودوا ئه‌م به‌ڵگه‌یه له جێگه‌ی دیپلۆما به‌كاربێنه.
s.m