دۆستێکی پابەرزی کورد لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد

نووسەر و سیاسەتمەدار ڕۆبێرت جارۆوۆی کە چەندین ساڵە لە ئەڵمانیا پشتگیری لە تێکۆشانی ئازادی کورد دەکات کۆچی دوایی کرد.

ڕۆبێرت جارۆوۆی کە لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دەژیا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە ٢١ی ئەیلول لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کۆچی دوایی ڕۆبێرت جارۆوۆی لە هامبۆرگ لەناو کوردستانیان و ئەڵمانیەکان بووە هۆی نیگەرانی و خەمگینیەکی زۆر.

ڕۆبێرت جارۆوۆی کە لە ساڵی ١٩٥٢ لە نۆرنبورگ لەدایک بووە و بە گەنجی بەشداری لە تێکۆشانی شۆڕشگێری ئەڵمانیادا کردووە.

ڕۆبێرت جارۆوۆی کاتێک بەشی مێژوو و فەلسەفەی دەخواند بە هۆی ئەوەی کە بەشداری لە بزووتنەوەی ٢ی حوزەیراندا کردبوو لە ساڵی ١٩٧٣ تا ١٩٧٩ دەستگیرکرا. ٤ ساڵ لە ژێر گۆشەگیریدا مایەوە و ساڵی ١٩٨٠ و تا کۆچی دوایی کرد لە هامبۆرگ ژیانی بەسەر برد.

پشتگیری لە تێکۆشانی گەلی کورد کرد

ڕۆبێرت جارۆوۆی لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەی ئالتۆنی پارتی چەپ بوو، لە ساڵی ١٩٨٠ لە ڕێگەی حسێن چەلەبیەوە بزووتنەوەی پەکەکەی ناسی، ٤٠ ساڵ لە گەڵ هاوسەرەکەی (بیت ریس) بە شێوەیەکی چالاک تەڤگەری ئازادی کوردیان پاراست.

لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی بۆ ئەوەی هاوکاری بۆ کوردە لێقەوماوەکان کۆبکاتەوە کۆمەڵەی هاوکاری کوردستانی دروست کرد. کۆمەڵەکە لەگەڵ ناوەندی هامبۆرگ تا ئێستاش خەباتی کۆکردنەوەی هاوکاریەکەی بەردەوامە.

ڕۆبێرت جارۆوۆی لە ساڵەکانی ٩٠ دا لەگەڵ گروپێکی ئەڵمانی شۆرشگێر و چالاک سەردانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان کرد و زۆر جاریش سەردانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیای کردووە و گەریلای بینیوە.

ڕۆبێرت جارۆوۆی دوایین جار لە ٢٠١٩دا سەردانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان کرد. لەبارەی شەهیدکردنی مام زەکی شەنگالی (ئیسماعیل ئوزدەن) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئیزدی وتارێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) نووسیبوو. جارۆوۆی زەکی شەنگالی وەک دۆستێکی نزیکی خۆی لەقەڵەمدابوو و وتبووی"بەڵێن بێت بەردەوامی بە تێکۆشانت بکەین."

تەرمی جارۆوۆی بۆ پزیشکی دادوەری ڕەوانەکراوە و ١٠ی تشرینی یەکەم کە ڕۆژی لەدایکبوونیەتیی مەراسیمێکی بۆ ڕێکدەخرێت.

ف.ق