دیداره دیبلۆماسییه‌كانی كه‌نه‌كه له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به‌رده‌وامن
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) به‌رده‌وامه له دیداره دیبلۆماسییه‌كانی له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) به‌رده‌وامه له دیداره دیبلۆماسییه‌كانی له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا.
هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه نیلۆفه‌ر كۆچ و نوێنه‌ری كه‌مپینی «دادپه‌روه‌ری بۆ كوردستان» عه‌لی گیول ئۆزبه‌ك به‌رده‌وامن له دیداره دیبلۆماسییه‌كانیان له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا. له چێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ساید كامال و ئاتیه ماكینتایه په‌رله‌مانتارانی ئه‌ورووپا و به‌رپرسی ڕێكخراوی «ڕیفۆرمی ئه‌ورووپا» ناوید خان كۆبوونه‌وه.
له دیداره‌كاندا باس له دۆخی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كرا. كۆچ ڕایگه‌یاند، تێكۆشانی گه‌لی كورد بۆ ئاشتی، دیموكراتی، ئازادی و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین تاكه بژارده‌یه. هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه داوای له په‌رله‌مانتارانی ئه‌ورووپا كرد پشتیوانی له گه‌لی كورد بكه‌ن.
له دیداره‌كاندا عه‌لی گیول ئۆزبه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له توركیا شاره‌دار، په‌رله‌مانتار، ڕۆژنامه‌وان و هه‌زاران كه‌س ده‌ستگیر كراون. ناوبراو داوای له په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كرد ئه‌م بابه‌ته بكه‌نه ڕۆژه‌ڤی خۆیان.
s.m