دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر: دوو کارگە سووتێنران

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە لە دەنیزلی، ئیزمیر و تەکرداغ، دوو کارگە، باڵەخانەیەک و ئۆتۆمبێڵێکی مۆدێل بەرزی فاشیستەکان سووتێنراوە.

دەستپێشخەری ڕۆلەكانی ئاگر باسی ئەوەشی کرد کە ٦ی ئەیلول لە دەنیزلی ئۆتۆمبێڵێکی بەرزی ئاکەپە سووتێنراوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە ٧ی ئەیلول لە ناوچەی بایندری ئیزمیر باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی فاشیتەکان سووتێنراوە و لەناوچەی ئەرگەنی تەکرداغیش کارگەیەکی گەورەی بۆیاخ و جلوبەرگ سووتێنراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر کارگەیەکی گەورە جلوبەرگ سووتێنراوە  و ئەو چالاکیانەش وەک وڵامێکن بۆ نەژادپەرستی لە ساکاریا.

ف.ق